سەرلەبەیانی رۆژی سێ شەممە 24/02/2015 نوێنەری یەکیەتیی لاوانی دێموکڕاتی رۆژهەڵاتی کوردستان لەگەڵ نوێنەری باڵوێزخانەی ئامریکا، لە شاری سلێمانی کۆبوونەوە.
لە میانەی سمینارێکدا کە لە زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی لە شاری سلێمانی بۆ نوێنەری باڵوێزخانەی ئامریکا سەبارەت بە کۆمەڵێک بابەتی گرنگ بەڕێوەچوو، ئومید مودەبیری لەبەشی پێوەندییەکانی یەکیەتیی لاوان چاوی بە نوێنەری باڵوێزخانەی ئامریکا کەوت.
لەم دیدارەدا کۆمەڵێک باس هاتە ئاراوە و نوێنەری یەکیەتیی لاوان دۆخی ئێستای ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستانی لەگەڵ نوێنەری باڵوێزخانەی ئامرئکا هێنایە گۆڕێ، نوێنەری یەکیەتیی لاواان لەم دیدارەدا باسی لە خوێندنی ئاکادێمی و پشتیوانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکای بۆ خوێندکارانی کورد، کرد.
لەم دیدارەدا نوێنەری باڵوێزخانەی ئامریکا سەبارەت بە خوێندنی ئاکادێمی، پشتیوانی وڵاتەکەی لە خوێندکارانی کورد بە گشتی و خوێندکارانی رۆژهەڵات بە تایبەتی دەربڕی و کۆمەڵێک ریگا و مێکانیزمی لەمبارەیەوە باس کردن و بەڵێنی دا کە پرسی خوێندنی ئاکادێمی لاوانی رۆژهەڵات لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵا لە وڵاتەکەی باس بکات و لەمبارەوە بەڵێنی پشتیوانی بە یەکیەتیی لاوان دا.