سەرلەبەیانی رۆژی هەینی رێکەوتی ١٣/٢/٢٠١٥شاندێکی بەشی پێوەندییەکانی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان لەمیانەی کۆنفڕانسی رێگای ئاشتی و دێموکڕاسی لەشاری سلێمانی چاویان بە خاتوو ئیزابێل لۆندیێن نوێنەری سەنتەری نێودەوڵەتی ئۆلۆف پاڵمە کەوت.
لەو دیدارەدا شاندی یەکیەتیی لاوان وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی خۆیان لەم دیدارە ئاماژەیان بە کۆمەڵێک پرسی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و ئاڵوگۆڕەکانی ئەم دوایانەدا و داوایان لە رێکخراوی ئۆلۆف پاڵمە کرد کە هەوڵەکانیان چڕتر بکەنەوە بۆ بردنە سەری ئاستی هۆشیاری لە ناوچەکەدا لەپێناو ئاشتی و ئارامی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی.
لە کۆتاییدا خاتوو ئیزابێل لۆندیێن سپاسی شاندی یەکیەتیی لاوانی کرد کە بە نسبەت رووداوەکانی ناوچە لەسەر هەستن و داوای کرد لە پڕۆژەکانی داهاتووی رێکخراوەکەیان یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان دەوری بەرچاو بگێڕێت.
شایانی باسە شاندی یەکیەتیی لاوان پێکهاتبوو لە بەڕێزان ئومید مودەبیری و محمەممەد عەلیزادە بەشی پێوەندییەکانی یەکیەتیی لاوان