• فارسی
  • English
  • فارسی
  • English
Search for:
Facebook Instagram Twitter Youtube Phone-alt Envelope
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • پەیام و راگەیەندراو
  • دیدار و چاوپێکەوتن
  • وتار
  • بابەتی زیاتر
    • هەواڵەکان
    • کۆنگرە
    • سیاسی
    • ڤیدیۆ
  • کۆمیتەکانی لاوان
    • کۆمیتەی سوئێد
    • کۆمیتەی نۆروێژ
    • کۆمیتەی دانمارک
    • کۆمیتەی سوئیس
    • کۆمیتەی ئاڵمان
    • کۆمیتەی ئوتریش
    • کۆمیتەی فینلاند
    • کۆمیتەی بەریتانیا
  • مێژووی لاوان
  • سیمای دیار

حیزبی دێموکراتی کوردستان: تاوانەکەی 18 ساڵ لەوە پێشی بزووتنەوەی ئیسلامی دەرحەق بە حیزبی دێموکرات لەبیر ناکەین!

  • lawan
  • 2014-10-20
  • سیاسی

هەروەها بخوێنەوە

نقش سرنوشت‌ساز جوانان و رهبری نوین در جنبش آزادی‌خواهی کوردستان

پەیامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی گشتیی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان بە بۆنەی ١٢ی جۆزەردان، ڕۆژی زیندانیانی سیاسی!

قەیرانی شەرعیەت و ئەرکەکانی بزووتنەوەی کوردستان

سەرکەوتنی ئەندامێکی یەکیەتیی لاوان لە زانکۆی کۆیە

شەش بڕیارنامەی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە شوڕای لاوانی ئینترناسیۆنال سۆسیالیست پەسەند کران

بەشداری نوێنەری یەکیەتیی لاوانی دێموکرات لە شوڕای لاوانی ئینترناسیۆنال سۆسیالیست

هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەرهاوبەشکردن لە تێلگرام

18 ساڵ بە سەر تاوانەکەی بزووتنەوەی ئیسلامی لە دژی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان تێپەڕی‌و حیزبی دێموکڕاتی کوردستان دەڵێ هه‌تا ئه‌وکاته‌ی حوکمی عه‌داڵه‌ت له‌ باره‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و تاوانه‌ به‌ڕێوه‌ نه‌چووه‌، له‌سه‌ر دادخوازی و پێویستیی به‌دواداچوون و لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ تاوانی به‌ دیلگرتن و ته‌حویلدانه‌وه‌ی ئه‌و 7 تێکۆشه‌ره‌ی دێموکرات، به‌رده‌وام ده‌بێ.

حیزبی دێموکڕاتی کوردستان دەڵێ لە ڕەزبەری ساڵی75 ی هەتاوی‌دا حه‌وت تێکۆشه‌ری حیزبی دێموکڕات به‌ ناوه‌کانی 1ـ ئه‌ڕشه‌د ره‌زایی 2ـ محه‌ممه‌د عه‌زیز قادری 3ـ داریووش ئیسلامدووست 4ـ یوونس محه‌ممه‌د پوور 5ـ عه‌دنان ئیسماعیلی 6ـ موزه‌ففه‌ر کازمی 7ـ مه‌عرووف سۆهرابی، له‌ نزیک شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی باشووری کوردستان ، له‌ لایه‌ن چه‌کداره‌کانی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی کوردستانی عێراقه‌وه‌ به‌دیل گیران و ته‌حویلی کۆماری ئیسلامیی ئێران درانه‌وه‌. لەو ساوە تا ئێستا حیزبی دیموکرات، دەستهەڵگری ئەم کەیسە نەبووەو لە پازدە سالەی شەهیدبوونیشییان دا نامەیەکی سەرئاوەڵای ڕوو بە هەر سێ سەرۆکایەتیی هەرێم وناوەندە پێوەندیدارەکا‌ن‌و کۆرو کۆمەڵەکانی داکۆکی لە مافی مرۆڤ‌و میدیاکان بڵاو کردەوە.
لەو نامەیەدا بە ئاماژە بە هەوڵەکانی حیزبی دێموکڕات بۆ بە دواداچوونی ئەو پەروەندەیە هاتووە کە مورته‌زا سه‌رمه‌دی باڵوێزی ئه‌وکاتی کۆماری ئیسلامی له‌ بریتانیا، رۆژی 29ی مارسی 2004، له‌ وڵامی نامه‌ی به‌ڕێز جێرمی کۆربین، جێگری سه‌رۆکی گرووپی مافی مرۆڤ له‌ پاڕڵمانی بریتانیا، دانی به‌ کوژرانی ئه‌و 6 که‌سانە‌دا ناو له‌ نامه‌ی ناوبراودا کوژرانی ئه‌وان درابووه‌ پاڵ “بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی”.
لەو ڕاگەیەندراوەی حیزبدا هاتووە کە ئاشکرایه‌ ئه‌وه‌ی رووی دا پیلانێکی تیرۆریستی، کڕین و فرۆشتنی ئینسان و تاوانێکی شه‌رماویی هاوبه‌شی “بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی” و رێژیمی کۆماری ئیسلامی له‌دژی حیزبی دێموکڕات و بزووتنه‌وه‌ی کورد له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بوو. تاوانی هیچکام له‌و دوو لایه‌نه‌ بچووک نیەو  بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی، کۆمه‌ڵێک مرۆڤی تێکۆشه‌ری ئازادیخوازی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانی، بۆ هێندێک ده‌سکه‌وتی ناڕه‌وا و هه‌رزانبایی، ته‌حویلی کۆماری ئیسلامی داوه‌ته‌وه‌. رێژیمی کۆماری ئیسلامییش، پاش ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌یه‌کی زۆر و به‌ دوور له‌ سه‌ره‌تاییترین رێوشوێنه‌کانی گرتن و دادگایی کردن، گیانی لێ ئه‌ستاندوون، بێ ئه‌وه‌ی ته‌نانه‌ت شوێنی شاردنه‌وه‌ی ته‌رمه‌کانیشی ئاشکرا کردبێ!
حیزبی دیموکراتی کوردستان دەڵێ لە ساڵیادی ئەو ڕووداوەداو له‌ کاتێکدا به‌ ڕێزه‌وه‌ یادی قوربانییه‌کان ده‌کەینەوە، داوا له‌ هه‌موو لایەنە پێوەندیدارەکان دەکەین ئه‌رکی ئینسانی، نیشتمانی و ئه‌خلاقیی خۆتان به‌رامبه‌ر به‌خوێنی به‌ ناحه‌قرژاوی قوربانییه‌کانی ئه‌و تاوانه‌، جێبه‌جێ بکه‌ن. له‌م باره‌یه‌ داوای روونمان ئه‌وه‌یه‌ رێبه‌رانی کۆن و ئێستا، بڕیار به‌ده‌ستانی ئه‌وکاتی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی و که‌سانی تاوانبارکراو به‌ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و تاوانه‌ بخه‌نه‌ ژێر گوشار بۆ ئه‌وه‌ی به‌ پێی به‌رپرسایه‌تیی ئه‌وکاتی خۆیان و رۆڵیان له‌ ئه‌نجامدانی ئه‌و تاوانه‌ و لێنه‌پرسینه‌وه‌ له‌ تاوانباران له‌ به‌رامبه‌ر بیرورای گشتی دا وه‌ڵامده‌ر بن.

بابەتەکانی هاوشێوە

مێژووی ئاڵا و پێشمەرگە

مێژووی ئاڵا و پێشمەرگە

17/12/2022
137
سێدارە و قڕکردنی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردسان سیاسەتی نەگۆڕی ڕژیمی ئێران . بێهنام عەزیزی

10/05/2020
183
بۆ بەرێزان یەکێتی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

12/04/2019
50
پەیامی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەبۆنەی یادی دامەزرانی یەکیەتیی لاوان

11/04/2019
110
بروسکەی پیرۆزبایی تێکۆشەری دێرینی کورد مامۆستا عەبدوڵڵا حەسەن زادە  بەبۆنەی ٢٢ی جاکەلێوە رۆژی دامەزرانی یەکێتی لاوانی دێموکرات

118
بابەتی زیاتر
حیزبی دێموکراتی کوردستان: تاوانەکەی 18 ساڵ لەوە پێشی بزووتنەوەی ئیسلامی دەرحەق بە حیزبی دێموکرات لەبیر ناکەین!

حیزبی دێموکراتی کوردستان: تاوانەکەی 18 ساڵ لەوە پێشی بزووتنەوەی ئیسلامی دەرحەق بە حیزبی دێموکرات لەبیر ناکەین!

  • lawan
  • 2014-10-20
  • 6:44 am

3 ساڵ پێش ئێستا
137
سێدارە و قڕکردنی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردسان سیاسەتی نەگۆڕی ڕژیمی ئێران . بێهنام عەزیزی

سێدارە و قڕکردنی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردسان سیاسەتی نەگۆڕی ڕژیمی ئێران . بێهنام عەزیزی

5 ساڵ پێش ئێستا
183
بۆ بەرێزان یەکێتی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

بۆ بەرێزان یەکێتی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

6 ساڵ پێش ئێستا

نوێترین

سەرکەوتنی ئەندامێکی یەکیەتی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە کێبرکێیەکی پاڵەوانیەتی  بۆکس لە وڵاتی ئاڵمان

نقش سرنوشت‌ساز جوانان و رهبری نوین در جنبش آزادی‌خواهی کوردستان

پەیامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی گشتیی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان بە بۆنەی ١٢ی جۆزەردان، ڕۆژی زیندانیانی سیاسی!

قەیرانی شەرعیەت و ئەرکەکانی بزووتنەوەی کوردستان

سەرکەوتنی ئەندامێکی یەکیەتیی لاوان لە زانکۆی کۆیە

شەش بڕیارنامەی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە شوڕای لاوانی ئینترناسیۆنال سۆسیالیست پەسەند کران

پێوەندی

  • ٠٠٩٦٤٧٥١٢٠٣٣٥٣٩
  • info@lawan.com
  • لاوان لە ئینستاگرام
  • لاوان لە تویتەر
  • لاوان لە فەیسبووک
  • لاوان لە یوتیوب

لینکی پێشنیارکراو

  • کورتە مێژووی لاوان
  • سیما دیارەکانی لاوان
  • وتار و بابەتی نووسەران
  • بەڵگەکانی کۆنگرە
  • ڕاپۆرتی ڤیدیۆیی

پۆلێنی بابەتەکان

  • کاروچالاکیەکانی لاوان
  • پەیام و ڕاگەیەندراو
  • دیدار و چاوپێکەوتن
  • هەواڵەکانی ماڵپەڕ
  • سیاسی

Ⓒ ٢٠٢٢ - مافەکانی ماڵپەڕ پارێزراون بۆ یەکێتی لاوانی دێموکڕاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

Add New Playlist

ئاکامێک نەبوو
هەموو ئاکامەکان ببینە
  • English
  • soon
  • ئاڵمان
  • ئوتریش
  • سەرەتا
  • سوئیس
  • سیمای دیاری لاوان
  • فارسی
  • فینلاند
  • کۆمیتەی بەریتانیا
  • کۆمیتەی دانمارک
  • کۆمیتەی سوئێد
  • مێژووی لاوان
  • نۆروێژ

© 2020 مافەکانی ماڵپەڕ پارێزراون بۆ یەکێتی لاوانی دێموکڕاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان | دیزاین و ئامادەکردن: بێوران دیزاین.

فارسی

English

  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • پەیام و راگەیەندراو
  • ئاگاداریەکان
  • دیدار و چاوپێکەوتن
  • وتار
  • بابەتی زیاتر
    • هەواڵەکان
    • سیاسی
    • کۆنگرە
  • کۆمیەتەکانی لاوان
    • کۆمیتەی سوئێد
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئوتریش
    • فینلاند
    • کۆمیتەی دانمارک
    • کۆمیتەی بەریتانیا
  • سیمای دیاری لاوان
  • مێژووی لاوان