ماڵپهڕی لاوان: دوابەدوای ئێعدام كرانی 4 زیندانیی دیكە لە بەندەرعەبباس رێژەی ئەم كەسانەی كە لە ماوەی 2 مانگی رابردوودا ئێعدام كراونگەیشتە پتر لە 100 كەس.
بەپێی راپۆرتی سەرچاوە كانی هەواڵ رۆژی شەممە 17ی رەشەممە لانی كەم 4 كەس لە بەندەرعەبباس ئێعدام كراون.
بەپێی ئەم راپۆرتە محەممەد فوولادی، عەبدولرەزا فەتتاحی، موسلیم ئەمانی و كەسێكی دیكە بە ناوی عەبدولرەحمان چوار كەس لە گیراوانی زیندانی بەندەرعەبباس بوون كە دەوترێ لە پێوەندی لەگەڵ مادە هۆشبەرەكانەوە ئێعدام كراون.
سەرچاوەكانی مافی مرۆڤ دەڵێن نزیكەی 100 كەس لە سەرەتای ساڵی نوێی زایینیەوە لە شارە جۆراوجۆرەكانی ئێران ئێعدام كراون و ژمارهی ئەم كەسانەی كە لە 6 مانگەی سەرەتای دەست بە كار بوونی دەوڵەتی رووحانی ئێعدام كراون نزیكەی 400 كەسە.
شایانی باسە پاش هاتنە سەر كاری دەوڵەتی رووحانی تا ئێستا پتر لە 500 كەس لە ئێران ئێعدام كراون و ژمارهی زۆری ئەم ئێعدامانە لە ماوەیەكی كورتدا، نیگەرانیی زۆربەی دامەزراوەو ناوهندهکانی مافەكانی مرۆڤو كۆمەڵگای نێودەوڵەتیی بەدواوە بووە.