کتێبی ”ژاک و ئاغاکەی”، نووسینی میلان کۆندێڕا لە لایەن رەند زارعییەوە کراوە بە کوردی و فایلی کتێبەکە هەم وەک پی.دی.ئێف و هەروەها هەروەک کتێبی دەنگی لە کاناڵەکانی تایبەت بە کتێبی دەنگی کوردی تێلگرام و ماڵپەڕی یۆتیۆب دەست دەکەوێ.
میلان کۆندێڕا، رۆماننووس، رەخنەگر و شانۆنامەنووسی چێکسلۆڤاکی و دانیشتووی وڵاتی فەڕانسەیە کە یەکێک لە ناودارترین رۆماننووسەکان سەردەم. شانۆنامەی ”ژاک و ئاغاکەی” یەکێک لەو بەرهەمە ناوازە و تایبەتییانەی میلان کۆندێرا کە بە زۆر زمانی دیکە دەست دەکەوێ. ئەم بەرهەمەی کۆندێرا بە ئیلهام وەرگرتن لە کتێبی ”ژاکی هات و نەهات”ی دیدرۆ نووسراوە و وەک میلان کۆندێرا خۆی دەڵێ، جۆرێکیترە لە گێڕانەوەی ئەو رۆمانە، یان هەر وشەکانی کۆندێرا، واریاسیۆنێکی دیکەیە.
Jack-And-his-Master-Milan-Kundera-Rand-Zarei-PDF