لاوانی بەهەست و هەڵوێستی کورد لە گەورەشاری تاران ، لە چالاکییەکی تەبلیغاتیدا لە لەگەڵ یەکیەتیی لاوان پەیمانی وەفایان نوێ کردەوە.
بەبۆنەی ٢٢ی خاکەلێوە یادی ٧٥ـەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان، لاوانی کوردی وەفادار بە ڕێبازی پێشەوا قازی محەممەد و، لایەنگرانی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان لە شاری تاران، پایتەختی ئێران لە چالاکییەکی تەبلیغیدا ڕێزیان لە ساڵرۆژی دامەزرانی ئەو رێکخراوە کە یەکێکە لە یادگارە بەنرخەکانی دەوڵەتی کۆماری کوردستان گرت.
لە بەرەبەری ساڵرۆژی دامەزرانی یەکیەتیی لاوانی دێموکرات ، تێکۆشەران و لاوانی سەر بە ڕێکخستنەکانی ئەو یەکیەتییە لە شاری تاران بەبڵاو کردنەوەی تراکت و درووشمی تایبەت لەو شارە ، پەیمانی رێز و وەفایان لەگەڵ یەکیەتیی لاوان دووپات کردەوە.
بەشی تەشکیلاتی یەکیەتیی لاوان بەو بۆنەوە دەستخۆشی بە لاوانی شۆڕشگێڕی کورد، نیشتەجێی شاری تاران دەلێ و، هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازێ.