ڕۆژی چوارشەممە ٢ی بانەمەڕ (٢٢ی ئەپریل)، “بێهزاد قادری” سکرتێری گشتیی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەگەڵ “بژار حەکیم” جێگری نەقیبی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان، دیدارێکی پێک هێنا.
لە دیدارەکەدا، بێهزاد قادری پیرۆزبایی یەکیەتیی لاوانی بە بۆنەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردی، گەیاندە سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ خواستن.
لە دیدارەکەدا، بژار حەکیم لەسەر هاوکاری و پشتگیریی سەندیکاکەیان بۆ ڕۆژنامەنووسانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، جەختی کردەوە.
شایانی باسە، ٢٢ی ئەپریل کە ئەمساڵ بەرابەر بوو لەگەڵ ٢ی بانەمەڕ، یادی ١٢٨ ساڵەی دەرچوونی یەکەم ڕۆژنامەی کوردی (کوردستان) بوو لەسەر دەستی “میقداد مەدحەت بەدرخان” لە قاهیرەی پایتەختی میسر.








