پاشنیوەڕۆی رۆژی هەینی ٢٩ی خەرمانان شاندێکی یەکیەتیی گشتی قوتابیانی کوردستان بەسەرپەرەستیی بەڕێز ئەحمەد رەقیب سەردانی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستانیان کرد و لەلایەن شاندێکی یەکیەتیی لاوان بەسەرپەرەستیی پێشەوا عەلی پوور لە قەڵای دێموکرات پێشوازییان لێکرا.
لەو دیدارەدا وێڕای باسکردن لە دۆخی لاوان و قوتابیانی کورد لە باشووری کوردستان و کێشە و گیر و گرفتەکانی قوتابیانی رۆژهەڵات لە کەرتی پەروەردە و زانستدا، جەخت لە پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەش کرایەوە بۆ بەدواداچوونی مافەکانی قوتابیان و خوێندکاران بە گشتی.
لەمیانەی ئەو دیدارەدا باس لە خەبات و تێکۆشانی رێکخراوەیی هەردوولا کرا و ئاوڕێک لە مێژووی هاوبەشی حیزبی شیوعی و حیزبی دێموکرات درایەوە و جیلی نوێی هەر دوولا بە شانازییەوە بەڵینی ئیدامەی ئەو هاوبەشی و هاوخەباتییەیان دا.