بە ئاگاداری سەرجەم ئەندامانی یەکیەتیی لاوان لە وڵاتانی هۆلەند، بریتانیا، بێلژیک،ئاڵمان و فەرانسە دەگەیەنین کە بەبۆنەی سی ساڵەی تیرۆری دکتوور قاسملوو و هاوڕێیانی بەدەستی دیپلۆمات تێرۆریستەکانی کۆماری ئیسلامی، لەلایان ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان کۆبونەوەیەکی جەماوەری لەسەر مەزاری شەهیدانی ٢٢ی پووشپەڕ لە گۆڕستانی پێرلاشێزی پاریس بەڕێوە دەچێت.
بە بەشداریتان جارێکی تر ئەم کردوە دڕندانەیەی کۆماری ئیسلامی ئێران مەحکوم بکەن و بە دەسەڵاتی دادوەری ئۆتریش بسەلمێنن کە پەروەندەی ئەو تێرۆرە لای گەلی کورد و ویژدانە بەئاگاکان دانەخراوە.
سکرتاریای یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان
٠٧/٠٧/٢٠١٩