زۆر بەداخەوە رایدەگەیەنین کە هاوڕێی دڵسۆز و کادری هەڵسووڕی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان هاوڕێ تاهیر دادیلی لەناوچەی دهۆکی باشووری کوردستان تووشی کارەساتی تەسادوف بوو و دڵە گەورەکەی لە لێدان کەوت.
هاوڕێ تاهیر خەڵکی ناوچەی پیرانشاری رۆژهەڵاتی کوردستان و کادرێکی هەڵسووری یەکیەتیی لاوان و ئەندامی بەباوەڕی رێبازی دێموکرات بوو لە ناوچەی سۆران. لەلایەن تەشکیلاتی یەکیەتیی لاوان خۆمان بەهاوبەشی ئەو خەمە قورسەی بنەماڵەکەی دەزانین و هیوای سێبوریان بۆ دەخوازین. روحی هاوڕێی نەمرمان شاد بێت.
بەشی تەشکیلاتی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان
۱۰ی پووشپەڕی ۱۳۹٨