بە بۆنەی سالڕۆژی دامەزرانی یەکیەتی لاوان!
سڵاوێکی گەرم ، سەرکەوتنی یەکیەتی لاوان ئاواتێکی لەمێژینەمە.
شانازیمە کە یەکەمین بەرپرسی کومیتەی گشتی یەكیەتی لاوان بووم. ٤ سال لەو ئورگانە کە زۆرم خۆش دەویست ودەوێ خزمەتی بەرچاوم تێدا کردوە. دەتوانین بلێن یەکێەتیی لاوان، ناوندێکی پەروەردەیی بە هێز بووە کە دەیان کادری بە توانای رێبەری حیزبمان لەو قۆتابخانەرا دستتیان بە خەبات کردوە ، دووکتور قاسملووی مەزن بەرپرسی لاوانی ورمێ بووە و زۆری لە رێبەرانی شەهید وەک کاک حەکیم رەزایی و زۆری دیکە، گەورە پشتیوانانی یەکیەتی لاوان. سەرگورد عەباسی وکاک هەژار کە ئەندامانی رێبەری بوون
ئەوانی راستەوخۆ یارمەتی گەورەی یەکیەتی لاوانیان کردوە، دووکتور سادق شەرفکەندی ماموستا عبدولا حەسنرادە و کاک تەیفور بەتایی.
قسەکانم بە قسەی گەوەرەپشتیوانی یەکیەتی لاوان، ماموستا عبدوڵلا حەسەنزادە تەواو دەکەم. حێزب دیموکرات لەگەل لاوانە. لەگەل ئامانجە کانی لاوانە وەک قەڵایەک لە پشتی یەکیەتی لاوان دەمێنتەوە.
ئورگانی لاوان، لە زۆر کات دا رۆلی گەورەی بۆ یەکیەتی لاوان هەبووجێگەی خۆیەتی هەم لاوان بە چاپی جوان دەست بکار بێتەوە و وانەی لاوان لە کورد کانال بوترێتەوە و هەروەها چالاککردنەوەی هەرچی زیاتری یەکیەتی لاوان لە دەروەی کوردستان زەرورەتن.
لە قۆلایی دلەوە پیرۆزبایی گەرمی خۆمتان ئاراستە دەکەم.
بە حورمەتەوە .کەریم ئەڵلاوەیسی
٢٢/١/١٣٩٨