بەڕێزان لە یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان
وێڕای سڵاو
سەرەتا ئیزنم بدەن بەبۆنەی ٧٦مین ساڵڕۆژی دامەزرانی یەکیەتییەکەمان وەک ئەندامێکی دێرینی ئەو یەکیەتییە پیرۆزبایی بە خۆم و بە خۆتان بڵێم.
ئازیزان ئێوە هەنوکە ئەمانەتێکتان لەبەردەستە کە بەرهەمی رەنج و ماندووبونی سەدان کادر و شەهید بوونی دەیانی ترە کە بەشبەحاڵی خۆم لەدوای شۆڕشی گەلانی ئێرانەوە زۆرێک لە هاوڕێیان لەم مەیدانەدا تێکۆشان و بەداخەوە ئێستایان نەدیت.
دڵنیام ئەگەر ئەوان لەژیاندامابان شانازیان بە ئێستای رێکخراوەکەیان دەکرد کە توانیویە لە مەیدانە نێودەوڵەتی و ئیقلیمی و کوردستانییەکاندا بە هیمەت و تێکۆشانی ئێوە بگاتە چڵە پۆپە. بەڵام هاوڕییان ئێوە نابێ بەوەندە رازی بن و دەبێ بە تێکۆشانی زیاتر، بەردەوام میداڵیای نوێ بە بەرۆکی خۆتان و رێکخراو و حیزبەکەتانەوە هەڵواسن.
هیوای ساغی و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم
جارێکی تر ٢٢ی خاکەلێوە لە هەموومان پیرۆز بێت
براتان مەولود سوارە
٢٢/١/١٣٩٨