پێشەکی پڕ بە دڵ پیرۆزبایی ٧٦ مین ساڵوەگەری دامەزارنی یەکیەتی لاوانی دێموکڕاتی کوردستان لە هەموو ئێوەی لاو وەک هیوا و ئۆمیدی داهاتوو گەل و نیشتمانتان دەکەم.
یەکیەتی لاوانی دێموکڕاتی کوردستان یەکێک لە گران بەهاترین یادگارەکانی کۆماری کودستان و لانکەی پەروەردەی کادر و رێبەری لێهاتوو بۆ دوای کۆماربووە.
یەکیەتی لاوان هەر لە سەرەتایی دامەزرانیەوە قوتابخانە و شوێنی پەروەردە کادر بۆ درێژەی خەباتی پڕ تەنگ و چەڵمەی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بووە و دەبێ هەتا سەریش هەر ئەرکداری ئەو پێویستییە بێ.
حاشا هەڵنەگرە کە، زۆربەی هەرە زۆری رێبەرانی حیزبی دێموکڕات لە مەکتەبی یەکیەتی لاوان را باڵی فڕینیان بۆ نێو دونیای خەباتی نەتەوایەتی و سیاسەت، گرتووە. پەروەردە و ئەزموونەکانی ناو یەکیەتی لاوان دەستمایە گەورەی سیاسی و تەشکیلاتی بەشی هەرە زۆری تێکۆشەرانی مێژووی پڕ لە شانازی حیزبی دێموکڕات بووە.
درێژەی خەباتی دژوار و گەیشتنی گەلی کورد لە هەموو بەشەکانی کوردستان بە مافە رەواکانی لە گرەوی گرینگیدانی بە توێژی لاوی ئەو حیزب و کۆمەڵگایەدایە. ئارەزووی بەردەوامی و بە هێز بوونی زیاتر و زیاتری یەکیەتییەکەتان بە ئاوات دەخۆازم.
رحیم محمدزادە
٢٢/١/١٣٩٨