به‌ڕێز یه‌کیه‌تی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان!
به‌بۆنه‌ی ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی یه‌کیه‌تی لاوانه‌وه جوانترین و ڕازاوه‌ترین پیرۆزبایی پێشکه‌ش به ئێوه‌ی خۆشه‌ویست و لاوانی شۆڕشگێری کوردستان ده‌که‌م.
لاوان هیوای دواڕۆژی نه‌ته‌وه‌که‌مانن، ئه‌گه‌ر چاوێک له مێژووی یه‌کیه‌تی لاوان بکه‌ین ده‌بینین که به‌شێک له ڕێبه‌رانی حیزبی دێموکرات له یه‌کیه‌تی لاوان پێگه‌یشتوون و ڕێبه‌ری حیزبه‌که‌مانیان به ئه‌ستۆ گرتووه، هه‌ربۆیه یه‌کیه‌تی لاوان ده‌بێ هه‌وڵ بدات شوێنی په‌روه‌رده‌کردنی ئه‌و کوڕ و کچانه‌ی کوردستان بێت که له داهاتوودا بتوانن ڕێبه‌ری حیزبه‌که‌مان و جوڵانه‌وه‌که‌مان وه ئه‌ستو بگرن، هیوادارم یه‌کیه‌تی لاوان به ئیراده‌ی داهێنان و ڕوانگه‌یه‌کی به‌رپرسیارانه به که‌ڵک وه‌رگرتن له ئه‌زموونی ئه‌و تێکۆشه‌رانه‌ی که به‌شێکی زۆر له ته‌مه‌نیان بۆ ڕزگاری نیشتمان داناوه گه‌رم و گوڕتر له جاران له مه‌یدانی خه‌بات و تێکۆشان‌دا هه‌وڵ بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌کانی میلله‌تی کورد بده‌ن.
جارێکی دیکه ساڵڕۆژی دامه‌زرانی یه‌کیه‌تی لاوان پیرۆز بێت و به هیوای سه‌رکه‌وتن
له‌گه‌ڵ ڕیزدا
سۆران نووری
٢٢/١/١٣٩٨