سڵاو بۆ یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان
سەرەتا بەبۆنەی 22ی خاکەلێوە، 76مین ساڵڕۆژی دامەزرانی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی هەموو لاوانی تێکۆشەر و شۆڕشگێری گەلەکەمان دەکەم .
ئەگەر چاوێک بەمێژووی گەلی کورد دا بگێڕین لە هەمووکات و ساتێک دا بەڕونی بۆ مان دەردەکەوێ لاوان هەمیشە پێشەنگ وپێشڕەو بوون بۆ پەرەپێدانی خەباتی گەلی کورد.
بەتایبەتی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە شان بەشانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە سەردەمی کۆمەڵەی ژێ کاف و دەورانی کۆماری کوردستان تا ئێستا وەک ڕێکخراوێکی کاریگەر و دیار بۆ بردنەسەری بیری نەتەوەی لە نێو لاوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان خەباتی کردوە و خەباتی خۆی درێژەداوە .
ئێستاش دوای تێپەڕینی 76ساڵ لە دامەزرانی ئەم ڕێکخراوە وەک ڕێکخراوێکی چالاک و بەرچاو بۆ بەدەست هێنانی مافی لاوان تێ دەکۆشێ لەو پێناوەشدا لە قووربانی دان وگیان فیدای درێغیان نەکردوە .
لە درێژی خەبات وتێکۆشان دا چەندین لاوی تێکۆشەر و خەباتکاری لە نێو ڕێزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان شەهید بوون و درێژەدانی خەبات و بەردەوامی خەباتیان بەنەسڵێکی دیکەی لاوان لە دوای خۆیان سپارد تا بە ئامانەتەوە خەباتی لاوان ئیدامە بدن .
هیوادارم بەڕێوەبەری ئێستای یەکیەتیی لاوان چالاکتر لە پێشوو بتوانن هاندەر بن بۆ کۆکردنەوی لاوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دەوری ئەم رێکخراوە و بەبیری نەتەوەیی پەروەردەیان بکەن تا لە داهاتووی گەلەکەیان دا ڕۆڵ بگێڕن .
بێ گوومان ئەوە چاوڕوانیە کە لە ڕێکخراوی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەیە بەوهیوایە ئەم ڕێکخراوەش لە ئاست ئەم چاوەڕوانیە دا بێ وە تا بەدەست هێنانی مافی گەلە کەمان ئەم ڕێکخرواوە بەزیندووی ڕابگرن .
جارێکی دیکە پیرۆزبێ دامەزرانی ڕێکخراوەکەتان هەرشاد بن
براتان خدر پاکدامان
٢٢/١/١٣٩٨