رۆژی سێ شەممە رێکەوتی ١١ی خەرمانانی ٩٩ شاندێکی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان بەسەرپەرەستی پێشەواعەلی پوور سەردانی یەکیەتیی لاوان و قوتابیانی شیوعیان کرد و لەلایەن بەڕێز رێباز هاشم سکرتێری یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستان و ئەحمەد رەقیب سکرتێری یەکیەتیی گشتیی قوتابیانی کوردستان پێشوازییان لێ کرا، لەو دیدارە هاوبەشەدا کۆمەڵێک باس و بابەتی تایبەت بە لاوانی کوردستان و وڵاتانی دەورووبەر تاو و توێ کران و پڕۆژە و بەرنامەی کاری هاوبەشی داهاتووی نێوان ئەو رێکخراوانە بە وردی باسی لێ کرا.