رۆژی سێ شەمە رێکەوتی ١١ی خەرمانانی ٩٩ شاندێکی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان بە سەرپەرەستی پێشەوا عەلی پوور چاویان بە بەڕێز دکتور کاوە مەحمود سکرتێری حیزبی شیوعی کوردستان و وەزیری پێشووی رۆشنبیری و لاوان کەوت، شاندی یەکیەتیی لاوان باسیان لە دۆخی ئێستای لاوانی کورد و مێژووی تێکۆشانی لاوانی دێموکرات کرد و چەند سەرنجێکیان سەبارەت بە تێکۆشانی لاوانی رۆژهەڵات هێنایە گۆڕێ. پاشان بەڕێز دکتور کاوە بابەتێکی تایبەت بە دۆخی لاوان لە سەردەمە جیاوازەکانی هێنایە گۆڕێ و دۆزینەوەی چارەسەر بۆ دروستکردنی کۆمەڵگایەکی ئازاد و سەربەست بۆ تێکۆشانی لاوان لە سۆنگەی پاراستنی ناسنامەی نەتەوەیی بۆ لاوانی کوردستانی بە گرنگ زانی و هەروەها باسێکی تێر و تەسەلی سەبارەت بە دۆخی لاوانی کوردستان پێشکەش کرد و بەڕێزەوە باسی تێکۆشانی لاوانی رۆژهەڵاتی کوردستانی کرد.
لە کۆتایی ئەم دیدارەدا شاندی یەکیەتیی لاوان دوو کتێبی “نرخی نەوت و خوێن لە ڤییەن” و “رێژیمی سیاسی ئێران لە نێوان ئۆتۆریتاریزم و تۆتۆتالیتاریزم” یان پێشکەش بە بەڕێز دکتور کاوە کرد.