پاشنیوەڕۆی رۆژی سێ شەممە رێکەوتی ١١ی خەرمانانی ٩٩، هەیئەتێکی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان بەسەرپەرەستی پێشەوا عەلی پوور سەردانی کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان و ئاڵمانیان کرد و لەلایەن دکتور هێمن عومەر سەرۆکی کۆمەڵەکە پێشوازییان لێکرا.
لەو دیدارەدا کۆمەلیک باسی تایبەت بە دۆخی پەنابەرانی رۆژهەڵات لە باشوور و هەوڵدان بۆ پشتیوانی تەندروستی لەو پەنابەرانە تاوتوێ کرا، هەر لەم دیدارەدا هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی مێکانیزمی هاوکاری دوولایەنە لەنێوان هەردوو رێکخراو بۆ پشتیوانی لاوان باس کرا. لەکۆتایی دیدارەکەدا جەخت لەسەر هاوپێوەندی زیاتر لەنێوان هەر دوو رێکخراو، هەم لە کوردستان و هەم لە وڵاتی ئاڵمان کرا.