سەرلەبەیانی رۆژی چوار شەمە ۳ی رێبەندانی ۱۳۹۷ شاندێکی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان بەسەرپەرەستی پێشەوا عەلی پوور سکرتێری گشتیی رێکخراو، لە قەڵای خۆڕاگریی دێموکرات پێشوازییان لە شاندێکی لاوانی حدکا کرد بەسەرپەرەستی بەڕێز عومەر فەخرەدینی فەر.
سەرەتای دیدارەکە پێشەوا عەلی پوور وێڕای بەخێرهاتن کردنی شاندی میوان باسێکی سەبارەت بە کاری رێکخراوەیی و هاوئاهەنگی رێکخراوەکانی لاوان لە رۆژهەڵات و لە سەرجەم پارچەکانی کوردستان پێشکەش کرد و هیوای خواست سەرجەم رێکخراوەکانی رۆژهەڵات بە روحیاتی نوێ و یەکگرتوانە بەرەو پیلی ئاڵوگۆڕەکان بچن.
پاشان بەڕێز عومەر فەخرەدینی فەر وێڕای پێشوازی کردن لە پێشنییارەکانی یەکیەتیی لاوان جەختیان لەسەر کار و پڕۆژەی هاوبەش کردەوە لە داهاتوودا.