دوای بڵاو بوونەوەی ڕاگەیەندراوی هاوبەشی ڕێکخراوە سێنفی و دێموکراتیکەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەمبەر تۆپباران کردنی ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان و هەڕەشە بۆ سەر کەمپی ئاوارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، ڕۆژی چوارشەممە ٧ی رەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی لە لایەن مەولوود سوارە ئەندامی ڕێبەریی حیزبی دێموکراتی کوردستان، دەقی ڕاگەیەندراوەکە گەیشتە کۆنفڕانسی ساڵانەی “لەیبر پارتی”( Labour Party ) بریتانیا.