ئەو مژار و بابەتانەی کە لە یەکەم بەرنامەی ئاسۆی لاوان پێشکەشتان دەکەین بریتین لە:
کێشە و گرفتەکانی قوتابیان لە ساڵی نوێی خوێندن و دابرانی بەشێکی زۆر لە قوتابیان بەهۆی نەدارییەوە
باسکردن لە چیرۆکی ژیانی شەهید ناسر کەریمی تازەلاوێکی لەدەستچوو، کە جێگای هیوا و هومێد بوو لە یەکیەتیی لاوان
ڕەنگدانەوەی ڕوحی زیرەک و قالەمەڕە لە هەناوی نەوەی نوێی کوردیدا باسێک سەبارەت بە تێکؤشانی هونەری ژیار قوڕەیشی و ئۆرکێسترای پاییزە
ناساندنی بەرهەمێکی سینەمایی بە ناوی “ئارگۆ” کە باس لە ڕووداوی هێرشکردنە سەر باڵوێزخانەی ئامریکا دەکات لە تاران
یاسای نوێی یوتیوب بۆ بەربەرەکانی لەگەڵ بڵاوکردنەوەی دەنگۆی ناڕاست
و کۆتا بڕگەمان برگەی وەرزشییە و تەرخانکراوە بە وریا غەفووری یاریزانی کوردی بەهەڵوێست کە ئەم ڕۆژانە بە هەڵوێستەکانی لە ناو جەماوەردا جێگای تایبەتی هەیە.