• فارسی
  • English
  • فارسی
  • English
Search for:
Facebook Instagram X-twitter Youtube Phone-alt Envelope
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • پەیام و راگەیەندراو
  • دیدار و چاوپێکەوتن
  • وتار
  • بابەتی زیاتر
    • هەواڵەکان
    • کۆنگرە
    • سیاسی
    • ڤیدیۆ
  • کۆمیتەکانی لاوان
    • کۆمیتەی سوئێد
    • کۆمیتەی نۆروێژ
    • کۆمیتەی دانمارک
    • کۆمیتەی سوئیس
    • کۆمیتەی ئاڵمان
    • کۆمیتەی ئوتریش
    • کۆمیتەی فینلاند
    • کۆمیتەی بەریتانیا
  • مێژووی لاوان
  • سیمای دیار

پەیامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی گشتیی یەکیەتیی لاوان بەبۆنەی ٧٩ ـیەمین ساڵوەگەڕی دامەزرانی یەکیەتیی لاوانی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

  • lawan
  • 2022-04-10
  • پەیام و راگەیەندراو, هەواڵەکان

هەروەها بخوێنەوە

دیداری هاوبەشی حیزبی دێموکرات و یەکیەتیی لاوان لەگەڵ دامەزراوەی “فریدریخ ئێبەرت شتیفتونگ” لە بێرلین

بەشداریی نوێنەرایەتیی یەکیەتیی لاوان لە کۆنفڕانسی ساڵانەی یوزۆس (Jusos)

دیداری نوێنەرایەتیی یەکیەتیی لاوان و سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات لەگەڵ لاوانی سۆسیال دێموکراتەکانی سوید

سەردانی نوێنەرایەتیی یەکیەتیی لاوان لەگەڵ شاندی حیزبی دێموکرات لە سەنتەری ئۆڵۆف پاڵمێ لە سوید

Facebook
X
Telegram
WhatsApp
Threads

لاوانی خۆڕاگری کوردستان!

کیژان و کوڕانی ئازا و بەهەڵوێست!

٢٢ی خاکەلێوەی ئەمساڵ یەکیەتیی لاوان ٧٩یەمین مۆمی ساڵوەگەڕی دامەزرانی خۆی دادەگیرسێنی، ڕێکخراوێک کە لەسەردەمی تاریک و نوتەکی ڕێژیمی پەهلەوی و سەرەتای خەباتی نەهێنی کۆمەڵەی ژێ کاف، هەوڵ دەدات لاوانی بەهەڵوێست و نوێخوازی گەلەکەمان بەڕێکخستن بکات.

“سازمانی جەوانانی کورد” بە تێکۆشانی خۆی چ لە سەرەتای دامەزرانی ژێ کاف و چ دوای ئەوەیکە کۆمەڵەی ژێ کاف گۆڕدرا بە حیزبی دێموکرات، ئەرک‌وەخۆگرانە لە مەیدانی نەتەوەیی و نیشتمانپەروەریدا تێکۆشاوە، بەڕێوەبەرانی سازمانی جەوانان لەسەردەمی کۆماری کوردستانیش بە دیرایەتی شەخسی پێشەوا قازی محەممەد لە بەڕێوەبەردنی بەشە جۆربەجۆرەکانی کابینەی کۆماری کوردستان‌دا ئەرکیان لەسەر شان بووە و بە ساختارێکی مۆدێرنی ڕێکخراوەیی و لەژێر ناوی ئیتحادیەی جەوانانی دێموکراتی کوردستان شانبەشانی ڕێکخراوی ژنانی ئەو سەردەم، ئەرکی ڕێکخراوەیی و نەتەوەیی خۆیان بەجێ گەیاندوە.

تێکۆشەرانی ئه‌م ڕێکخراوە، قۆناغ بە قۆناغ له‌ تێکۆشان‌ نەوەستاون و له‌ژێر ناوی جۆراوجۆر‌دا درێژەیان‌ به‌ خه‌باتی ڕێکخراوەیی لاوان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی‌ کوردستان داوە و ئێستاکەش پاش تێپه‌ڕینی ٧٩ ساڵ به‌ سه‌ر دامه‌زرانی سازمانی جه‌وانانی کورددا، ڕێبواران‌ و میراتگرانی ئه‌م ڕێبازە بۆ ڕزگاری نەتەوەیی و نه‌هادینه‌ کردن ‌و گه‌شه‌پێدانی ئاشتی‌ و ئازادی ‌و دێموکڕاسی لە سەنگەری خەباتدان.

ئەندامانی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان!

لە ڕەوتی خەباتی نەتەوەیی و ڕزگاریخوازی نەتەوەکەمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان‌دا، لاوان دەوری پێشەنگیان گێڕاوە و ئەمەش وای کردوە کە لەلایەن ڕێژیمە یەک ‌لەدوای ‌یەکەکانی ئێران تێکۆشەرانی ئەم ڕێکخراوە ببنە ئامانج.

ڕێژیمی پالەوی لە جۆزەردانی ١٣٣٢ بە ڕۆژی ڕووناک کۆبوونەوەی مەدەنیی ئەندامانی یەکیەتیی لاوانی لە مەهاباد کردە ئامانج و حەسەنی ڕەمەزانیی شەهید کرد، پاشان دەستی لە لاوانی پێشەنگی بزاڤی ٤٦-٤٧ نەپاراست و تا پێش ڕووخانیشیی، زیندانەکانی پڕ کردبوون لە لاوانی ئازادیخواز و هەروەها تێکۆشەرانی دێموکرات و یەکیەتیی لاوان.

ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیش کە لەبنەڕت‌ڕا دانی بە دۆزی ڕەوای کورددا نەناوە، هەوڵی داوە ئیرادەی کوردستان بە پاکتاوکردنی لاوەکانی کپ بکات. ئێعدامی ٥٩ لاوی بێ‌تاوانی مەهاباد کە زۆربەیان ئەندامی یەکیەتیی لاوان بوون و شەهیدکردنی سەدان و هەزاران لاوی دیکە لە زیندانەکان و سیاچاڵەکانی ئێران، نموونەی دیاری ئەو ژینۆسایدەن کە دەرحەق بە لاوانی کورد کراوە.

دیارە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی هەر بەوەش نەوەستاوە و لە دەرەوەی سنوورەکانیش دەستی لە تێرۆری شۆڕشگێڕانی کورد و لاوانی بەهەڵوێست نەپاراستوە. تێرۆرەکانی شەوی یەلدا و مووشەکبارانی قەڵای دێموکرات و تێرۆری دەیان تێکۆشەرانی کورد لە باشووری کوردستان، کە تێیدا لاوان و ئەندامانی یەکیەتیی لاوانی تێدا شەهید بوون، درێژەی ئەم سیاسەتە نگریسەیە کە کۆماری ئیسلامی بێ جیاوازی لەسەر لاوان و ئازادیخوازانی کوردستان ڕەچاوی کردوە.

هەموو ئەو زووڵم و ستەمە نەتەوەییە وای کردوە کە چارەنووسی یەکیەتیی لاوان جیاواز نەبێت لە چارەنووسی حیزبی دێموکرات و، یەکیەتیی لاوان گرێدراوی هەمیشەیی خەباتی ڕزگاریخوازانە و سەربەخۆی حیزبی دێموکرات بێت.

لاوانی سەوداسەری ئازادی!

یەکیەتیی لاوان ئەمڕۆکە بە شانازییە ئاوڕ لە تێکۆشانی خۆی دەداتەوە و سەربەرزە کە لە کاروانی خەباتی پڕ لە سەروەریی نەتەوەکەمان‌دا ئەرکی خۆی بەپێی توانا بەجێ هێناوە. کارنامەی یەکیەتیی لاوان و بەڕێوەبەرانی ئەم ڕێکخراوە لە تێکۆشانی پێشمەرگانەدا کارنامەیەکی سەرکەوتووە و تێکۆشەرانی ڕیزی یەکیەتیی لاوان هەرلەسەرەتای شۆڕشی گەلانی ئێرانەوە بە نەخشاندنی لاپەڕەکانی مێژوو لە مانگەکانی دیفاع لە ئازادی‌ و هێرشدا و، هەروەها لە قۆناغی نوێی حزووری پێشمەرگانەی حیزبی دێموکرات لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان‌دا، بە خوێن و بە شەونخوونی ئاڵای خەباتیان لە سێبەری حیزبی دێموکراتدا بەرز ڕاگرتوە.

کارنامەی تێکۆشانی یەکیەتیی لاوان لە بیاڤەکانی سیاسی و دیپلۆماسیشدا کارنامەیەکی درەوشاوەیە و یەکیەتیی لاوان هەوڵی داوە لە مەیدانە بەرینە نێونەتەوەییەکانیش باڵوێز و نوێنەری ڕاستەقینەی دەنگی لاوانی ڕۆژهەڵات بێت کە لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەچەوسێندرێنەوە و مافی ژیانیان لێ دەستێنرێت.

لاوانی وەرەبەرزی ڕۆژهەڵات!

ئێوە کە هەنووکە لەڕۆژهەڵاتی کوردستانن و لەبەرامبەر سیاسەتی سەرکوتی کۆماری ئیسلامی بە شێوازی جۆراوجۆر لە تێکۆشان‌دان، جێگای شانازین و دەبێ شانازی بەخۆتانەوە بکەن، ژینگەپارێزی و زمان‌پارێزیی ئێوە هەوێنی ناسیۆنالیزمێکی مۆدێرنی مەدەنییە کە خەونی داگیرکەران بۆ توانەوەی کورد بۆ ئەبەد دەباتە ژێر گڵ. بەڵام لەگەڵ هەموو ئەوانەش نابێ لەبیری بکەین کە کۆماری ئیسلامی لە پیلانگێڕی ناوەستێ و، سیستمی جاشایەتیی فکری کە ئێستاکە شۆڕ بۆتەوە بۆ نێو گۆرانی‌بێژانیش و، هەروەها ڕەخساندنی هەل بۆ پەرەگرتنی سەلەفیەتی تەکفیری و، پەرەپێدانی سیستماتیکی مادەی هۆشبەر، لەو پیلانە مەترسیدارانەن کە ئەگەر هوشیارانە لەبەرابەریاندا هەڵوێست نەگرن، لەدرێژماوەدا ژێرخانی نەتەوەیی و کۆمەڵایەتیمان تێک دەدەن و ڕەنجی خەباتی مەدەنیشتان بەفیڕۆ دەدەن. بۆیە هەموومان بەیەکەوە، ئێمە لەسەنگەری پێشمەرگایەتی و ئێوە لە سەنگەری مەدەنییەتدا، دژی پیلانگێڕییەکانی کۆماری ئیسلامی دەوەستینەوە.

ئێمە لە یەکیەتیی لاوان شانازییەکانی مێژوومان دەکەینە چرای تێکۆشان لەپێناو بنیاتنانی داهاتوویەکی گەش بۆ ئێوە لاوانی کوردستان و، دڵنیاتان دەکەینەوە ڕێکخراوەکەتان کە ئەمانەتێکە لەدەست ئێمەدا، بەیەکگرتوویی دەپارێزین و بە یەکیەتی و وەسەریەککەوتنەوەمان ئەو بەڵینە دەبەینە سەر.

سەرکەوێ خەباتی ڕزگاریخوازی نەتەوەکەمان بە پێشەنگایەتیی حیزبی دێموکرات!

سڵاو لە شەهیدان و بنەماڵە سەربەرزەکانیان!

یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

کۆمیتەی بەڕێوەبەریی گشتی

٢١ی خاکەلێوەی ١٤٠١

بابەتەکانی هاوشێوە

دیداری شاندێکی هاوبەشی حیزبی دێموکرات و یەکیەتیی لاوان لەگەڵ حیزبی سۆسیال دێموکراتی ئاڵمان (SPD)

2 حەفتە پێش ئێستا
7
دیداری هاوبەشی حیزبی دێموکرات و یەکیەتیی لاوان لەگەڵ دامەزراوەی “فریدریخ ئێبەرت شتیفتونگ” لە بێرلین

دیداری هاوبەشی حیزبی دێموکرات و یەکیەتیی لاوان لەگەڵ دامەزراوەی “فریدریخ ئێبەرت شتیفتونگ” لە بێرلین

2 حەفتە پێش ئێستا
19
بەشداریی نوێنەرایەتیی یەکیەتیی لاوان لە کۆنفڕانسی ساڵانەی یوزۆس (Jusos)

بەشداریی نوێنەرایەتیی یەکیەتیی لاوان لە کۆنفڕانسی ساڵانەی یوزۆس (Jusos)

2 حەفتە پێش ئێستا
15
دیداری نوێنەرایەتیی یەکیەتیی لاوان و سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات لەگەڵ لاوانی سۆسیال دێموکراتەکانی سوید

دیداری نوێنەرایەتیی یەکیەتیی لاوان و سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات لەگەڵ لاوانی سۆسیال دێموکراتەکانی سوید

1 مانگ پێش ئێستا
6
سەردانی نوێنەرایەتیی یەکیەتیی لاوان لەگەڵ شاندی حیزبی دێموکرات لە سەنتەری ئۆڵۆف پاڵمێ لە سوید

سەردانی نوێنەرایەتیی یەکیەتیی لاوان لەگەڵ شاندی حیزبی دێموکرات لە سەنتەری ئۆڵۆف پاڵمێ لە سوید

1 مانگ پێش ئێستا
3
بابەتی زیاتر
پەیامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی گشتیی یەکیەتیی لاوان بەبۆنەی ٧٩ ـیەمین ساڵوەگەڕی دامەزرانی یەکیەتیی لاوانی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

پەیامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی گشتیی یەکیەتیی لاوان بەبۆنەی ٧٩ ـیەمین ساڵوەگەڕی دامەزرانی یەکیەتیی لاوانی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

  • lawan
  • 2022-04-10
  • 9:17 pm
  • پەیام و راگەیەندراو, هەواڵەکان
هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەرهاوبەشکردن لە تێلگرام

نوێترین

1 دیداری شاندێکی هاوبەشی حیزبی دێموکرات و یەکیەتیی لاوان لەگەڵ حیزبی سۆسیال دێموکراتی ئاڵمان (SPD)

2 دیداری هاوبەشی حیزبی دێموکرات و یەکیەتیی لاوان لەگەڵ دامەزراوەی “فریدریخ ئێبەرت شتیفتونگ” لە بێرلین

3 بەشداریی نوێنەرایەتیی یەکیەتیی لاوان لە کۆنفڕانسی ساڵانەی یوزۆس (Jusos)

4 دیداری نوێنەرایەتیی یەکیەتیی لاوان و سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات لەگەڵ لاوانی سۆسیال دێموکراتەکانی سوید

5 سەردانی نوێنەرایەتیی یەکیەتیی لاوان لەگەڵ شاندی حیزبی دێموکرات لە سەنتەری ئۆڵۆف پاڵمێ لە سوید

6 بەشداریی شاندێکی یەکیەتیی لاوان لە پانێلێک بە بۆنەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردی

پێوەندی

  • ٠٠٩٦٤٧٥١٢٠٣٣٥٣٩
  • info@lawan.com
  • لاوان لە ئینستاگرام
  • لاوان لە تویتەر
  • لاوان لە فەیسبووک
  • لاوان لە یوتیوب

لینکی پێشنیارکراو

  • کورتە مێژووی لاوان
  • سیما دیارەکانی لاوان
  • وتار و بابەتی نووسەران
  • بەڵگەکانی کۆنگرە
  • ڕاپۆرتی ڤیدیۆیی

پۆلێنی بابەتەکان

  • کاروچالاکیەکانی لاوان
  • پەیام و ڕاگەیەندراو
  • دیدار و چاوپێکەوتن
  • هەواڵەکانی ماڵپەڕ
  • سیاسی

Ⓒ ٢٠٢٢ - مافەکانی ماڵپەڕ پارێزراون بۆ یەکێتی لاوانی دێموکڕاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

Add New Playlist

ئاکامێک نەبوو
هەموو ئاکامەکان ببینە
  • English
  • soon
  • ئاڵمان
  • ئوتریش
  • سەرەتا
  • سوئیس
  • سیمای دیاری لاوان
  • فارسی
  • فینلاند
  • کۆمیتەی بەریتانیا
  • کۆمیتەی دانمارک
  • کۆمیتەی سوئێد
  • مێژووی لاوان
  • نۆروێژ

© 2020 مافەکانی ماڵپەڕ پارێزراون بۆ یەکێتی لاوانی دێموکڕاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان | دیزاین و ئامادەکردن: بێوران دیزاین.

فارسی

English

  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • پەیام و راگەیەندراو
  • ئاگاداریەکان
  • دیدار و چاوپێکەوتن
  • وتار
  • بابەتی زیاتر
    • هەواڵەکان
    • سیاسی
    • کۆنگرە
  • کۆمیەتەکانی لاوان
    • کۆمیتەی سوئێد
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئوتریش
    • فینلاند
    • کۆمیتەی دانمارک
    • کۆمیتەی بەریتانیا
  • سیمای دیاری لاوان
  • مێژووی لاوان