• فارسی
  • English
  • فارسی
  • English
Search for:
Facebook Instagram X-twitter Youtube Phone-alt Envelope
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • پەیام و راگەیەندراو
  • دیدار و چاوپێکەوتن
  • وتار
  • بابەتی زیاتر
    • هەواڵەکان
    • کۆنگرە
    • سیاسی
    • ڤیدیۆ
  • کۆمیتەکانی لاوان
    • کۆمیتەی سوئێد
    • کۆمیتەی نۆروێژ
    • کۆمیتەی دانمارک
    • کۆمیتەی سوئیس
    • کۆمیتەی ئاڵمان
    • کۆمیتەی ئوتریش
    • کۆمیتەی فینلاند
    • کۆمیتەی بەریتانیا
  • مێژووی لاوان
  • سیمای دیار

په‌یامی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکراتی كوردستان به‌بۆنه‌ی ٧٩ه‌مین ساڵیادی دامه‌زرانی یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان

  • lawan
  • 2022-04-11
  • پەیام و راگەیەندراو, هەواڵەکان

هەروەها بخوێنەوە

سوید/ کۆبوونەوەی لاوانی “لینشۆپینگ” و ڕیزە چالاکییەک بە بۆنەی دەستبەکاربوونەوەی یەکیەتیی لاوان

شاندێکی نوێنەرایەتیی یەکیەتیی لاوان بانگهێشتی پەرلەمانی سویس کرا

ئاڵمان/ بەڕێوەچوونی خۆپیشاندان بۆ ئیدانەکردنی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

ئەندامێکی یەکیەتیی لاوان بەهۆی هێرشی درۆنیی ڕێژیمی ئێران شەهید بوو

Facebook
X
Telegram
WhatsApp
Threads

لاوانی خه‌باتگێڕ و نیشتمانپه‌روه‌ری كورد له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان!

ئه‌ندامان، لایه‌نگران و ئۆگرانی یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان!

به‌بۆنه‌ی ٧٩ساڵه‌ی دامه‌زرانی ڕێکخراوەکەتان، یه‌كه‌م ڕێكخراوی تایبه‌ت به‌ لاوانی كورد له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان پیرۆزباییتان لێ ده‌كه‌ین و ئاواته‌خوازین شێلگیرتر و پێداگرتر له‌ پێشوو له‌پێناو وه‌دیهێنانی ئامانجه‌ پیشه‌یی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانتاندا تێ‌بکۆشن.

دامه‌زرانی “سازمانی جه‌وانانی كورد” له‌ژێر كاریگه‌ری و له‌ سێبه‌ری كۆمه‌ڵه‌ی ژیانه‌وه‌ی كورد له‌ ٢٢ی خاكه‌لێوه‌ی ١٣٢٢ی هه‌تاوی له‌ شاری مه‌هاباد، سه‌ره‌تای قۆناغێكی دره‌وشاوه‌یه‌ له‌ كولتووری چالاكیی به‌كۆمه‌ڵ و ڕێكخراوه‌یی لاوانی كورد له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان. لاوانی كورد له‌و سه‌رده‌مدا له‌ژێر كاریگه‌ریی گوتاری نه‌ته‌وه‌یی و تێگەیشتن لە زەروورەتی ڕێکخستن و پێویستیی كاری ڕێكخراوه‌یی و هه‌روه‌ها به‌ مه‌به‌ستی خۆته‌رخان كردن بۆ وه‌دیهێنانی ویسته‌ گشتییه‌كانی كۆمه‌ڵگە له ‌لایه‌ك و، هه‌وڵدان بۆ كۆكردنه‌وه‌ و ئاراسته‌ كردنی تواناكانی لاوان له‌ لایه‌كی تر، بوونه‌ پێشەنگی خوڵقێنه‌رانی مێژوویه‌كی پڕ سه‌ره‌وه‌ری له‌ خه‌بات و تێكۆشان، كه‌ تا ئێستاش به‌رده‌وامه‌.

دامەزرانی حیزبی دێموکراتی كوردستان لەسەر بنەماکانی کۆمەڵەی ژێ-کاف و دوای ماوه‌یه‌كی كورت پێکهێنانی كۆماری كوردستان، ده‌رفه‌تێكی له‌باری بۆ چین و توێژه‌ جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگە و یه‌ك له‌وان توێژی لاوان ڕه‌خساند كه‌ به‌ گوڕوتینێكی زیاتره‌وه‌ په‌ره‌ به‌ كولتووری كاری ڕێكخراوه‌یی خۆیان بده‌ن و ببنه‌ هێزێكی كارا له‌ سه‌رجه‌م جومگه‌كانی ژیانی به‌ڕێوه‌به‌ری له‌ دامه‌زراوه‌ جیاوازه‌كانی حیزبی دێموکرات و كۆماری كوردستان‌دا. ئه‌و میراته‌ پڕ له‌ سه‌روه‌ری و دەسکەوتە وای كردوه‌ ڕۆژ له‌ دوای ڕۆژ بڕوا و متمانه‌ی كۆمه‌ڵگەی كوردستان و به‌تایبه‌ت حیزبی دێموکراتی كوردستان وه‌ك بەڕابردووترین و به‌ئه‌زموونترین حیزبی خه‌باتگێڕی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان کە زۆرترین قوربانیی لەپێناو ئامانجە نەتەوایەتییەکانی گەلی کورد داوە، به‌ وزه‌ و  پوتانسیه‌لی لاوان زیاتر و پته‌وتر بێ. هه‌ر ئه‌وه‌ش وای كردوه‌ بزووتنه‌وه‌ی میللی دێموکراتیکی کورد لە ڕۆژهەڵات كوردستان به‌ تایبەت حیزبی دێموکراتی كوردستان و هێزه‌ شۆڕشگێڕه‌كانی تر، زۆرترین هێز و وزه‌ی خۆیان له‌ لاوان وه‌رگرن. په‌یوه‌ست‌بوونی به‌رده‌وامی كوڕانی و كچانی لاو به‌ ڕیزه‌كانی حیزبەکانی گۆڕەپانی خەباتی مافخوازانەی گەلی کورد بە تایبەت حیزبی دێموکراتی کوردستان‌، سه‌لمێنه‌ری ئه‌و باوه‌ڕه‌ نه‌گۆڕه‌یه‌ كه‌ لاوان له‌ ڕیزی هه‌ره‌ پێشه‌وه‌ی خه‌بات و به‌ره‌نگاری دژی دیكتاتۆڕی و چه‌وسانه‌وه‌ن له‌ هه‌موو شكڵ و شێوازه‌كانیدا.

لاوانی تێكۆشه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان!

به‌شداریی دیار و به‌رفراوانی ئێوه‌ له‌ ڕێكخستنه‌ جۆراوجۆره‌ كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌كانی كۆمه‌ڵگەدا، هه‌ر له‌ كۆڕ و كۆمه‌ڵه‌ ئه‌ده‌بی و فه‌رهه‌نگییه‌كان، ڕێكخراوه‌ ژینگه‌پارێزییه‌كان، ناوه‌نده‌ خوێندكاری و ڕووناكبیرییه‌كان و چالاكییه‌ هونه‌ری و كولتوورییه‌كانه‌وه‌ بگره‌ تا حوزووری پێشمه‌رگانه‌ له‌ ڕیزی هێزه‌ شۆڕشگێڕه‌كانی كوردستان، سه‌رمایه‌یه‌كی مه‌عنه‌وی و پڕبایه‌خی نه‌ته‌وه‌كه‌مانن كه‌ مایه‌ی پێزانینن. ئێوه‌ به‌ تایبه‌ت له‌ چه‌ند ده‌یه‌ی ڕابردوودا سه‌لماندووتانه‌ كه‌ به‌ ئیلهام‌وه‌رگرتن له‌ مێژووی پڕ له‌ سه‌روه‌ری و قوربانیدانی یه‌كه‌مین ڕێكخستنی لاوان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و، به‌ كه‌ڵك‌وه‌رگرتن له‌ وشیاریی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیی خۆتان و له‌ هه‌مان كاتدا به‌ هه‌ست به‌ به‌رپرسیاره‌تی كردن به‌رامبه‌ر پرسه‌ گشتییه‌كانی كۆمه‌ڵگەی كوردستان ئەرکی سەرشانتان بەرانبەر بە نیشتمان جێبەجێ بکەن. هاوکات دەبینین کە كۆماری ئیسلامییش به‌ گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تی جۆراوجۆری وه‌ك په‌ره‌پێدانی بێهیوایی، ئێعتیاد بە مادە سڕکەرەکان، قووڵکردنەوەی قەیرانی بێكاری و نواندنی زه‌برو زه‌نگ بەردەوام لە هەوڵی ئەوەدا بووە کە ڕوحی نه‌سره‌وتووی لاوانی شۆڕشگێڕی كورد داگیر بكا و له‌ هه‌ر چه‌شنه‌ چالاكییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییان دابماڵێ. ئه‌و سیاسه‌ته‌ كه‌ هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای هاتنه‌سه‌ركاری ئه‌و ڕێژیمه‌وه‌ په‌یڕه‌و كراوه‌، نه‌ته‌نیا نه‌یتوانیوه‌ لاوانی كورد له‌ خواسته‌ مێژوویی و ڕه‌واكانی نه‌ته‌وه‌كه‌یان دوور بخاته‌وه‌، به‌ڵكوو ڕۆژ له‌ دوای ڕۆژ به‌ ئیمانی پته‌وتر به‌ حه‌قانیه‌تی مافه‌ زه‌وتكراوه‌كانیان، ڕیزه‌كانیان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ر چه‌شنه‌ خۆسه‌پێنی و پاوانخوازییەک پتر ڕێک‌خستوە.

حیزبی دێموکراتی كوردستان وێڕای به‌رزنرخاندنی‌ خه‌بات و تێكۆشانی لاوان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، پێ لەسەر پشتیوانیی خۆی لە یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان وه‌ك یه‌كه‌م ڕێكخراوی لاوانی كورد له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان دادەگرێتەوە و له‌ هه‌مان كاتدا لاوانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان دڵنیا ده‌كاته‌وه‌ کە داری خه‌بات و قوربانیدانیان به‌ر ده‌گرێ و ئازادی و سه‌ربه‌ستیی كوردستانی لێ به‌رهه‌م دێ.

حیزبی دێموکراتی كوردستان

ده‌فته‌ری سیاسی

٢١ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠١ی هه‌تاوی

بابەتەکانی هاوشێوە

ئیسپانیا/ بەشداریی نوێنەری یەکیەتیی لاوان لە کۆبوونەوەی “هاوپەیمانیی پێشکەوتنخواز” لە بارسلۆنا

1 ڕۆژ پێش ئێستا
2
سوید/ کۆبوونەوەی لاوانی “لینشۆپینگ” و ڕیزە چالاکییەک بە بۆنەی دەستبەکاربوونەوەی یەکیەتیی لاوان

سوید/ کۆبوونەوەی لاوانی “لینشۆپینگ” و ڕیزە چالاکییەک بە بۆنەی دەستبەکاربوونەوەی یەکیەتیی لاوان

1 ڕۆژ پێش ئێستا
3
شاندێکی نوێنەرایەتیی یەکیەتیی لاوان بانگهێشتی پەرلەمانی سویس کرا

شاندێکی نوێنەرایەتیی یەکیەتیی لاوان بانگهێشتی پەرلەمانی سویس کرا

1 ڕۆژ پێش ئێستا
5

4 ڕۆژ پێش ئێستا
4
بابەتی زیاتر
په‌یامی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکراتی كوردستان به‌بۆنه‌ی ٧٩ه‌مین ساڵیادی دامه‌زرانی یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان

په‌یامی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکراتی كوردستان به‌بۆنه‌ی ٧٩ه‌مین ساڵیادی دامه‌زرانی یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان

  • lawan
  • 2022-04-11
  • 10:59 am
  • پەیام و راگەیەندراو, هەواڵەکان
هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەرهاوبەشکردن لە تێلگرام

نوێترین

1 ئیسپانیا/ بەشداریی نوێنەری یەکیەتیی لاوان لە کۆبوونەوەی “هاوپەیمانیی پێشکەوتنخواز” لە بارسلۆنا

2 سوید/ کۆبوونەوەی لاوانی “لینشۆپینگ” و ڕیزە چالاکییەک بە بۆنەی دەستبەکاربوونەوەی یەکیەتیی لاوان

3 شاندێکی نوێنەرایەتیی یەکیەتیی لاوان بانگهێشتی پەرلەمانی سویس کرا

4 ئاڵمان/ بەڕێوەچوونی خۆپیشاندان بۆ ئیدانەکردنی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

5 ئەندامێکی یەکیەتیی لاوان بەهۆی هێرشی درۆنیی ڕێژیمی ئێران شەهید بوو

6 هەواڵ/ هێرشی ڕێژیمی ئێران بۆ سەر کەمپەکانی حیزبی دێموکرات، سێ شەهید و چەند برینداری لێکەوتەوە

پێوەندی

  • ٠٠٩٦٤٧٥١٢٠٣٣٥٣٩
  • info@lawan.com
  • لاوان لە ئینستاگرام
  • لاوان لە تویتەر
  • لاوان لە فەیسبووک
  • لاوان لە یوتیوب

لینکی پێشنیارکراو

  • کورتە مێژووی لاوان
  • سیما دیارەکانی لاوان
  • وتار و بابەتی نووسەران
  • بەڵگەکانی کۆنگرە
  • ڕاپۆرتی ڤیدیۆیی

پۆلێنی بابەتەکان

  • کاروچالاکیەکانی لاوان
  • پەیام و ڕاگەیەندراو
  • دیدار و چاوپێکەوتن
  • هەواڵەکانی ماڵپەڕ
  • سیاسی

Ⓒ ٢٠٢٢ - مافەکانی ماڵپەڕ پارێزراون بۆ یەکێتی لاوانی دێموکڕاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

Add New Playlist

ئاکامێک نەبوو
هەموو ئاکامەکان ببینە
  • English
  • soon
  • ئاڵمان
  • ئوتریش
  • سەرەتا
  • سوئیس
  • سیمای دیاری لاوان
  • فارسی
  • فینلاند
  • کۆمیتەی بەریتانیا
  • کۆمیتەی دانمارک
  • کۆمیتەی سوئێد
  • مێژووی لاوان
  • نۆروێژ

© 2020 مافەکانی ماڵپەڕ پارێزراون بۆ یەکێتی لاوانی دێموکڕاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان | دیزاین و ئامادەکردن: بێوران دیزاین.

فارسی

English

  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • پەیام و راگەیەندراو
  • ئاگاداریەکان
  • دیدار و چاوپێکەوتن
  • وتار
  • بابەتی زیاتر
    • هەواڵەکان
    • سیاسی
    • کۆنگرە
  • کۆمیەتەکانی لاوان
    • کۆمیتەی سوئێد
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئوتریش
    • فینلاند
    • کۆمیتەی دانمارک
    • کۆمیتەی بەریتانیا
  • سیمای دیاری لاوان
  • مێژووی لاوان