پاشنیوەڕۆی رۆژی چوارشەمە ١٠/١/٢٠١٨ شاندێکی دەفتەری سیاسی بە سەرپەرەستی بەڕێز مستەفا مەولوودی سکرتێری گشتیی حیزب لەسەر دەعوەت و بانگهێشتی خۆیان پێشوازیان کرد لە شاندێکی یەکیەتیی .
لاوان بە سەرپەرەستی پێشەوا عەلی پوور سکرتێری گشتیی یەکیەتیی لاوان و کۆمەلێک باسیان تاو و توێ کرد.
بەڕێز مەولوودی وێڕای بەخێرهاتن کردنی شاندی لاوان ئاماژەی بە دەور و کاریگەری لاوان کرد لەو قۆناغەدا. پاشان پێشەوا عەلی پوور سکرتێری گشتیی یەکیەتیی لاوان بە ئاوڕدانەوە لە مێژووی تێکۆشانیلاوان لە شۆڕشە شوێندانەرەکانی جیهان، تەئکیدی لەسەر دەوری لاوان کرد لە بزاڤە کۆمەڵایەتییەکان و بەتایبەت سەرهەڵدانی ئەخیری لاوان لە رۆژهەڵات . هاوکات بۆ خۆ گونجاندنی لاوان لەگەڵ ئەم دۆخە و باشتر شی کردنەوەی قۆناغەکە، ئاماژەی بە فازی دووهەمی پلاتفۆرمی وێران کرد و وتی کە لاوان جودا لەئەرکەیان بە نسبەت دێموکرات وەک پارتنێری ئەم حیزبە، رەسالەتی نەسلی خۆیان دەبێ بەجێ بگەیەنن و ویژدانی خۆیان ئاسودە بکەن و سەرسارد نەبن لەهەمبەر بزوتنەوەکانی رۆژهەڵات.
هاوکات سکرتیری گشتی حیزب وێڕای دەربڕینی پشتیوانی لە یەکیەتیی لاوان و بەرنامەکانی ، وتی لاوانهیوا و ئومێدی داهاتووی ئەو حیزبە و بزووتنەوەی کوردن و دەبێ هەموومان هەوڵ بدەین بۆ وەی بە پێی توانا هاوکاریان بین بۆ سەرخستنیان و هاوکات دەستخۆشی کرد لە سەرجەم بەڕێوەبەریی یەکیەتیی لاوانکە لەم
قۆناغەدا بە پێی توانایان دەیانهەوێ لە خەم بزوتنەوەی رزگاریخوازی کورد دابن و تاقە رێکخراوی هیوان بۆ لاوانی رۆژهەڵات.