بەسەرپەرەستی پێشەوا عەلی پوور، سکرتێری گشتیی رێکخراو بەشداریان لە رێوڕەسمی چادرگەی لاوانی شیوعی کوردستان و عێراقدا کرد کە ئامانج لێی خۆئامادکردن بوو بۆ بەشداری لە فێستیواڵی گەورەی لاوانی شیوعی جیهان لە رووسیا.
ئەم چادرگەیە کە لەژێر دروشمی پێکەوە ژیانی ئاشتیانە و لە ناوچەی دەربەندیخان بەڕێوەچوو، بەشداری چالاکانەی لاوانی کوردستان و ناوچەکانی دیکەی عێراقی پێوە دیار بوو و شایانی باسە شاندی یەکیەتیی لاوان لە لایەن کەسایەتی و بەرپرسانی حیزبی و حکومی دەربەندیخان پێشوازی گەرمیان لێ کرا. چالاکیەکانی ئەم چادرگەیە کە بریتی بوون لە چالاکی وەرزشی و کەلتووری و سیاسی ، رۆژی هەینی ١٥/٩/٢٠١٧ دەستیپێکرد و سێ رۆژی خایاند و رۆژی یەکشەمە ١٥/٩/٢٠١٧ کۆتایی پێهات.