ڕۆژی هەینی ٢١ی گەلاویژی ١٤٠١ی هەتاوی بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی لاوان، ڕێکخراوی چەتر بۆ گەشەپێدان چادرگەیەکی دوو ڕۆژەی بۆ لاوان پێک هێنا کە کۆمەلێک چالاکی جۆراوجۆری لەخۆ گرتبوو.
لەم چادرگەیەدا کە ڕێژەیەکی بەرچاو لە ئەندامانی یەکیەتیی لاوان تێیدا بەشدار بوون،کۆمەلێک بابەتی تایبەت بە لاوان گەنگەشە کران و لەو نێوەدا پانێلێک تەرخانکرابوو بە لاوانی ڕۆژهەڵات سەبارەت بە لاوان و نیشتمانپەروەری کە لەلایەن پێشەوا عەلیپوور سکرتێری یەکیەتیی لاونای دێموکراتەوە پێشکەش کرا.
لەکۆتایی چادرگەکەدا بڕوانەمە بە سەرجەم بەشداربوانی چالاکییەکان بەخشرا
شایانی باسەڕێکخراوی چەتر لە شاری کۆیە کاردەکات لەسەر پرس و مژارەکانی تایبەت بە کۆمەڵگا و لە ڕیزی پێشەوەی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنییە و پێوەندییەکی توند و تۆڵی لەگەڵ یەکیەتیی لاوانی دێموکرات هەیە.