ئەندامانی یەکیەتیی لاوان لە وڵاتی بریتانیا لە کۆبونەوەیەکی تەشکیلاتی ئانلایندا پرس و بابەتەکانی خۆیان گەنگەشە کرد
لەم کۆبونەوەیە کە بە سروودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب دەستی پێکرد، سەرەتا بەڕێز ئیدیسۆن فەرامەرزی بەرپرسی کۆمیەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە وڵاتی بریتانیا چەند وتەیەکی سەبارەت بە گرنگی تێکۆشانی لاوان لە دەرەوەی وڵات و ئەرکی لاوان لە کۆمیتەی لاوانی بریتانیادا شی کردەوە، پاشان پێشەوا عەلی پوور سکرتێری گشتیی یەکیەتیی لاوان چەند وتەیەکی پێشکەش کرد کە تێیدا ئاوڕی لە مێژووی تێکۆشان و خەباتی یەکیەتیی لاوان دایەوە و هەرەوەها ئەرک و مەسئولیەتی لاوان لە دەرەوەی وڵات، بەتایبەت کۆمیتەی لاوان لە وڵاتی بریتانیای شی کردەوە.
لەکۆتاییدا تیمێک بۆ ڕاپەڕاندنی کارەکانی کۆنفڕانسی داهاتووی لاوان هەڵبژێردران