خاتوو “شیبا حاجیئەحمەدی” کچێکی لەدایکبووی نێو ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان و یاریزانی تیمی بەسکتباڵی “بەرۆم” لە کێبەرکێی فیناڵی ئەمساڵ وێڕای هاوڕێیانی بوون بە یەکەمی ئەمساڵی لیگی بەسکتباڵی ژنانی نۆروێژ .
خاتوو شیبا لە بنەماڵەیەکی کوردپەروەر و دێموکرات لەدایک بووە و ئەندامی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە؛ ئەم خاتوونە وێڕای براکەی “شاهین” لە ٧ ساڵەیەوە لە شاری شێتن دەستیان بە وەرزشی بەسکتباڵ کردوە.
شیبا حاجیئەحمەدی لە قوتابخانەی وەرزشی دەخوێنێت و دوای تەواوکردنی خویندن وەک ماموستای وەرزش و راهێنەر لە “ئۆسلۆ گاملە بیین ئوسلۆپەشوناڵ” ڕاهێنان بە کچان دەکا.
شایانی باسە کە ناوبراو لە تیمی کچانی “بەرۆم”، وەرزشکارێکی دیار و بەتوانایە و هەروەها وەک مامۆستای بەسکتباڵ ڕاهێنان بە کچانی شێتن دەکا.