ڕۆژی یەکشەمە ١ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی بە بەشداریی پێشەوا عەلیپوور سکرتێری گشتیی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆبوونەوەیەک بۆ هەڵسووڕاوانی یەکیەتیی لاوان لە وڵاتانی ئورووپا بەڕێوەچوو، سەرەتای کۆبوونەوەکە چەند وتەیەک لەلایەن بەڕێز ڕامیار ئەحمەدی بەرپرسی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دەرەوەی وڵات پێشکەش کرا، پاشان پێشەوا عەلیپوور سەبارەت بە ئاکامەکانی چارەنووسسازی یەکگرتنەوەی دێموکراتەکان و کاریگەریی ئەم یەکگرتنە لەسەر ڕای گشتی و شەقامی کوردستان چەند وتەیەکی پێشکەش کرد، پرسی خۆپیشاندانەکانی ڕۆژهەڵات و دەوری لاوان و مووشەکبارانی بنکە و بارەگاکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەو بابەتە گرنگانە بوون کە هەڵوێستەیان لەسەر کرا. هەروەها ئامادەکاری کۆنفڕانسەکانی یەکیەتیی لاوان لە دەرەوەی وڵات و تەقسیمی کاری نوێ و ئامادەکاری بۆ تێکۆشانی زیاتری ڕێکخراوەیی لەباسەکانی ئەم کۆبوونەوەیە بوون.
لە بڕگەی کۆتایی کۆبوونەوەکەدا بەشداران ڕا و سەرنجەکانیان خستنە ڕوو و لەلایەن هەرکام لە بەڕێزان پێشەوا عەلیپوور و ڕامیار ئەحمەدیەوە وەڵام درانەوە.