سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە سێبەر سێلەکە بە نوێنەرایەتی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەردانی بەڕێز ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد.
لەم دیدارەدا نوێنەری یەکیەتیی لاوان لە ڕاپۆرتێکی تۆکمەدا باسی لە ڕەوشی قوتابیانی ڕۆژهەڵاتی نیشتەجێی هەرێمی کوردستان، بەتایبەت قوتابیانی نیشتەجێی لە شاری کۆیە کرد کە بەهۆی بوردومانەکانی ئێران لە ڕەوشێکی خراپدان.
لەبەرامبەردا بەڕێز ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردە وێڕای وەرگرتنی ڕاپۆرت، بەڵێنی بەدواداچوونی بۆسەرجەم کێشە و ئاریشەکانی قوتابیان دا بەبێ جیاوازی.