ئانتۆنێۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە پەیامێکدا سەبارەت بە دۆخی کەش و هەواوە ڕایگەیاند”سوپاسی ڕۆڵی لاوان وچالاکیەکانیان دەکەم بۆ پاراستنی ژینگەی زەوی” و هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە ” لاوان هەمیشە ئیلهام بەخشن بۆ ئێمە و نابێت بەرپرسیارێتی ئەو کارانە لە ئەستۆ بگرن کە نەیان کردووە.”
گۆتێرێز، لە بەشێکی تری پەیامەکەیدا، داوای لە سەرکردەی وڵاتانی جیهان کرد کە بەرپرسیارێتی ئەو زیانانە بگرنە ئەستۆ کە بە زەوییان گەیاندووە و هەنگاوی کردەیی بنێن بۆچارەسەرکردنی کێشەکانی کەش و هەوا لە جیهاندا.