بیبیسی ئینگلیزی لیستی ١٠٠ ژنی جیهانی بڵاوکردەوە کە لە کاریگەرترین ژنەکانی جیهانن، لەو نێوەدا ناوی چوار ژنی کوردی تێدایە کە هەریەك له زارا محەممەدی لە ڕۆژھەڵاتی كوردستان، بە ھۆی خەبات بۆ پاراستنی زمانی کوردی و نیگار مارف لە ههرێمی كوردستان، لە پێناو خەبات بۆ تەندروستیی ژنان و ٢٥ ساڵ کارکردن بۆ چارەسەرکردنی سووتاوی ژنان و ڕۆزا ساڵح لە ههرێمی كوردستان کە وەک پەنابەر بووهتە ئەندامی شارەوانیی گلاسکۆ و هەروەها ڕۆئیا پیرایی لە ڕۆژھەڵاتی كوردستان لە پێناو خەبات بۆ ئازادیی لە ئێران، وەك بەشێک لە ١٠٠ کاریگەرترین ژنانی جیهان بۆ ساڵی ٢٠٢٢ دەستنیشانکراون.