کۆمیتەی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە وڵاتی سوید بە مەبەستی خۆ ڕێکخستنەوە بۆ وەرزی نوێی تێکۆشان ڕێکەوتی ٢٠٢٢/١٢/١١ کۆبوونەوەیەکی بەبەشداری ھاوڕێیان موژدە عەزیزی، ھیوا عبدوڵاھی، ئارۆ یوسف پور، شایان ڕۆستەمی، ئەردەڤان سەبوری و ئاکار نستانی پێکهێنا.
لەم کۆبوونەوەیەدا وێڕای ساغکردنەوەی کۆمیتەیەکی هاوبەش و نوێ بۆ یەکیەتیی لاوان، بڕیاردرا کە هاوڕێ ئاکار نستانی تا کاتی کۆنفرانس وەک بەرپرسی کۆمیتەی یەکیەتیی لاوان ئەرکەکانی ڕاپەڕێنێت.