کۆمیتەی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سۆران بە مەبەستی خۆ ڕێکخستنەوە بۆ وەرزی نوێی تێکۆشان، ڕێکەوتی ٢٠٢٢/١٢/۲۱ کۆبوونەوەیەکی بەبەشداری ئەندامانی بەڕێوەبەری کۆمیتە پێکهێنا.
لەم کۆبوونەوەیەدا وێڕای ساغکردنەوەی کۆمیتەیەکی هاوبەش و نوێ بۆ یەکیەتیی لاوان، بڕیاردرا کە هاوڕێ حامید سێلەکە وەک بەرپرس و هاوڕێ عەلی محەممەد ئەمینی وەک جێگری کۆمیتەی یەکیەتیی لاوان ئەرکەکانیان ڕاپەڕێنن.