• فارسی
  • English
  • فارسی
  • English
Search for:
Facebook Instagram Twitter Youtube Phone-alt Envelope
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • پەیام و راگەیەندراو
  • دیدار و چاوپێکەوتن
  • وتار
  • بابەتی زیاتر
    • هەواڵەکان
    • کۆنگرە
    • سیاسی
    • ڤیدیۆ
  • کۆمیتەکانی لاوان
    • کۆمیتەی سوئێد
    • کۆمیتەی نۆروێژ
    • کۆمیتەی دانمارک
    • کۆمیتەی سوئیس
    • کۆمیتەی ئاڵمان
    • کۆمیتەی ئوتریش
    • کۆمیتەی فینلاند
    • کۆمیتەی بەریتانیا
  • مێژووی لاوان
  • سیمای دیار

دوکتور قاسملوو، خۆرێک بێ ئاوابوون

دوکتور قاسملوو، خۆرێک بێ ئاوابوون

  • lawan
  • 2023-07-02
  • هەواڵەکان, وتار

هەروەها بخوێنەوە

نقش سرنوشت‌ساز جوانان و رهبری نوین در جنبش آزادی‌خواهی کوردستان

پەیامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی گشتیی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان بە بۆنەی ١٢ی جۆزەردان، ڕۆژی زیندانیانی سیاسی!

قەیرانی شەرعیەت و ئەرکەکانی بزووتنەوەی کوردستان

سەرکەوتنی ئەندامێکی یەکیەتیی لاوان لە زانکۆی کۆیە

شەش بڕیارنامەی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە شوڕای لاوانی ئینترناسیۆنال سۆسیالیست پەسەند کران

بەشداری نوێنەری یەکیەتیی لاوانی دێموکرات لە شوڕای لاوانی ئینترناسیۆنال سۆسیالیست

هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەرهاوبەشکردن لە تێلگرام

شیوا مورادیان

ڕۆژی ٢٢ی پووشپەڕی ساڵی ١٣٦٨ی هەتاوی، دوکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو، ڕێبەری فەرزانە و لێوەشاوەی بزووتنەوەی نەتەوەیی – دێموکراتیکی کورد و سکرتێری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، هاوڕێ لەگەڵ عەبدوڵڵا قادری‌ئازەر، ئەندامی کومیتەی ناوەندی و بەرپرسی حیزب لە دەرەوەی وڵات و دوکتور فازڵ ڕەسووڵ، کەسایەتیی ناسراوی کوردی باشوور، لەلایەن دیپلۆمات تێرۆریستەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لەسەر مێزی وتووێژ، لە ڤییەنی پێتەختی ئۆتریش شەهید کران.

بێگومان ئامانجی سەرەکیی کۆماری ئیسلامی لە تێرۆرکردنی ئەو ڕێبەرە خیبرە و فەرزانەیە لەلایەک لاوازکردنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وەک یەکێک لە گەورەترین بەربەستەکان لەسەر ڕێگەی ئەو ڕێژێمە بۆ داسەپاندنی سیستمێکی دیکتاتۆر و تۆتالیتری دڵخوازی خۆی و هەروەها پەکخستنی بزووتنەوەی نەتەوەیی کورد بەگشتی و لەلایەکی ترەوە سڕینەوەی بیر و هزر و ئەندێشە و ڕێبازی دکتور قاسملوو لە زەینی لاوان و بەگشتی تاکەکانی کۆمەڵگەی کوردستان و بەتایبەت ڕۆژهەڵات بوو.

بەڵام ئەو ئامانجەی ڕێژێمی دیکتاتۆری کۆماری ئیسلامی دوای ٣٤ ساڵ لە تێرۆرکرانی دکتور قاسملوو نەک هەر نەهاتووەتە دی، بەڵکوو ئێستا زیاتر لە هەموو کات بووەتە چقڵی چاوی داگیرکەران. بەو واتایە کە ئێستا ژمارەیەکی زیاتر لە خەڵکی کوردستان و بەتایبەتی لاوان درێژەدەری ڕێبازەکەین. بەڵگەی سەلمێنەری ئەم ئیدیعایە شۆڕشی ژینایە کە بینیمان چۆن جیلی نوێ و خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەگشتی لە هەموو شارەکانی کوردستان و لەسەر شەقامەکان بەئاشکرا دروشمی “قاسملوو، قاسملوو ڕێگات درێژەی هەیە”یان دەوتەوە و بۆ ڕێژێمی سەرەڕۆ و دیکتاتۆری کۆماری ئیسلامییان ڕوون کردەوە کە بنەما هزرییەکانی دوکتور قاسملوو لە نیشتمان ڕەگی داکوتاوە و خەڵکی ڕۆژهەڵات هێشتا پێداگری لەسەر ئەو بیر و هزر و ڕێبازە دەکەن. ئەمەش زیاتر لە هەموو کات کۆماری ئیسلامیی بێ‌هیوا و تووڕە کرد و هەر بۆیە دەستی دایە دڕندانەترین شێوازەکانی سەرکوت و بەکارهێنانی توندوتیژی کە تاکوو ئێستاش درێژەی هەیە.

دوژمنانی نەتەوەی کورد لە ڕۆژهەڵات بۆیان ڕوون بووەوە کە خواست و داواکارییەکانی نەتەوەی کورد و لەوانە پێداگری لەسەر ئازادی، ڕزگاری، دادپەروەری، نیشتمانپەروەری و پێویستیی  جێبەجێکردنی مافی دیاریکردنی چارەنووس و زۆر پرسی گرنگی دیکە کە لە ئێستادا وەکوو بەها پڕبایەخەکان سەیر دەکرێن هەمان ئەو چەمکانەن کە دکتور قاسملوو لە ڕەوتی خەباتی عەمەلی و لە نووسراوەکانی خۆیدا جەختی لەسەر دەکردنەوە و گیانی خۆی لە پێناویاندا بەخت کرد. زۆربەی ئەم چەمکانە لە جاڕنامەی جیهانیی مافەکانی مرۆڤدا چەسپاون و دوکتور قاسملووی زانا نزیک چوار دەیە پێش ئێستا کە ڕێژێم لە هەوڵی چەسپاندنی بیرۆکەی ویلایەتی موتڵەقەی فەقیهدا بوو و بەداخەوە زۆربەی خەڵکی ئێران لە دەرەوەی کوردستان فریوی دروشمەکانی بەرپرسانی ئەو ڕێژیمەیان خواردبوو، هێنانیە نێو ئەدەبیاتی سیاسیی کوردستان و ئێران و هەوڵی دابین بوونیانی دەدا. شۆڕشی ژینا سەلماندی کە خوێندکارانی ئەو مامۆستایە مەزنە زۆر بەباشی پەیامەکەیان وەرگرتووە و پێشمەرگەئاسا وانەکانیان لەبەر کردووە.

ئەمە بە هەڵکەوت نییە؛ دکتور قاسملوو گەرچی خۆی بە جەستە لەنێو نەتەوەکەی نەماوە، بەڵام گوتار و نووسینەکانی وا لە مرۆڤ دەکات کە بیر بکاتەوە. هەر لەم بارەوە مادام میتران، خانمی یەکەمی پێشووی وڵاتی فەرانسە لە ڕێوڕەسمێکی تایبەت بە یادکردنەوەی دوکتور قاسملووی شەهید و هاوڕێیانی وتبووی: ” دوکتور قاسملوو وای لە مرۆڤ دەکرد کە بیر بکاتەوە!”. ڕێبەرێکی فەرزانە کە خانمی یەکەمی وڵاتێکی ئورووپایی و ئازاد ئەو بۆچوونەی لەسەر بێت، چلۆن دەکرێ لاوان و خەڵکی نیشتمانەکەی پەیامە پێشکەوتووخوازانەکەی وەرنەگرن ؟

دکتور قاسملوو بە کردەوەش و وەک پێشمەرگەیەک نیشانی دا کە هەموو تایبەتمەندییەکانی ڕێبەرێکی هەمیشە زیندوو و هەرمانی هەیە. هەڵسوکەوتی لەگەڵ تاکەکانی کۆمەڵگەی ڕۆژهەڵات، سادە و ساکاری لە ئاخاوتن و تێکەڵبوونی لەگەڵ پێشمەرگەکانی کوردستان و گوێگرتن لە دەغدەغە و بیروبۆچوونەکانیان و گرنگیدان پێیان بەپێی بیرەوەرییەکانی پێشمەرگەکانی ئەوکات  و زۆر فاکتی دیکە بە ڕوونی ئەوەمان بۆ دەردەخەن کە دوکتور قاسملوو بە تەواوەتی خۆی بە پێشمەرگەیەک زانیوە و بەردەوام تێکەڵ بە کۆمەڵگەکەی بووە و هەر ئەوەش وای کردووە کە ببێتە کەسایەتییەکی کارێزما کە هەتاکوو ئێستاش ناو و یادی زیندووە.

لە مێژوودا ئاوەها ڕێبەرانێکی مەزن و زانا کەمن کە چەندین دەیە دوای کۆچیشیان مرۆڤ ناچار بە بیرکردنەوە بکەنەوە و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ پێڕەوانی ڕێبازەکەی ڕوو لە زیادبوون بکەن. هۆکارێکی سەرەکی ئەوەیە کە خودی کاک دکتور قاسملوو نەک هەر بڕوای قووڵی بە ئارمانەکانی هەبوو و  بە هەموو هێزییەوە هەوڵی سەرخستنیانی دەدا، بەڵکوو وەکوو ئاماژەم پێ دا، گیانی خۆی لە پێناویاندا بەخت کرد. ئاساییە کە دوای شەهیدبوونیشی، بیر و هزری بە جەستەی کۆمەڵگای کوردستان و ئێراندا ڕۆبچێت و گوتارەکەی نەک هەر کوردستان بەڵکوو هەموو ئێران بتەنێت و ببێتە گوتاری ڕۆژی هەموو ئازادیخوازان. بۆیە وەسفی “خۆرێک بێ ئاوابوون” شایەنی ئەو ڕێبەرە مەزنەیە.

وەرگیراو لە ماڵپەری کوردستان میدیا

بابەتەکانی هاوشێوە

سەرکەوتنی ئەندامێکی یەکیەتی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە کێبرکێیەکی پاڵەوانیەتی  بۆکس لە وڵاتی ئاڵمان

12/06/2025
5
نقش سرنوشت‌ساز جوانان و رهبری نوین در جنبش آزادی‌خواهی کوردستان

نقش سرنوشت‌ساز جوانان و رهبری نوین در جنبش آزادی‌خواهی کوردستان

10/06/2025
2
پەیامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی گشتیی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان بە بۆنەی ١٢ی جۆزەردان، ڕۆژی زیندانیانی سیاسی!

پەیامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی گشتیی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان بە بۆنەی ١٢ی جۆزەردان، ڕۆژی زیندانیانی سیاسی!

02/06/2025
7
قەیرانی شەرعیەت و ئەرکەکانی بزووتنەوەی کوردستان

قەیرانی شەرعیەت و ئەرکەکانی بزووتنەوەی کوردستان

01/06/2025
45
سەرکەوتنی ئەندامێکی یەکیەتیی لاوان لە زانکۆی کۆیە

سەرکەوتنی ئەندامێکی یەکیەتیی لاوان لە زانکۆی کۆیە

31/05/2025
5
بابەتی زیاتر
دوکتور قاسملوو، خۆرێک بێ ئاوابوون

دوکتور قاسملوو، خۆرێک بێ ئاوابوون

  • lawan
  • 2023-07-02
  • 12:44 pm

3 حەفتە پێش ئێستا
5
نقش سرنوشت‌ساز جوانان و رهبری نوین در جنبش آزادی‌خواهی کوردستان

نقش سرنوشت‌ساز جوانان و رهبری نوین در جنبش آزادی‌خواهی کوردستان

3 حەفتە پێش ئێستا
2
پەیامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی گشتیی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان بە بۆنەی ١٢ی جۆزەردان، ڕۆژی زیندانیانی سیاسی!

پەیامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی گشتیی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان بە بۆنەی ١٢ی جۆزەردان، ڕۆژی زیندانیانی سیاسی!

4 حەفتە پێش ئێستا

نوێترین

سەرکەوتنی ئەندامێکی یەکیەتی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە کێبرکێیەکی پاڵەوانیەتی  بۆکس لە وڵاتی ئاڵمان

نقش سرنوشت‌ساز جوانان و رهبری نوین در جنبش آزادی‌خواهی کوردستان

پەیامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی گشتیی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان بە بۆنەی ١٢ی جۆزەردان، ڕۆژی زیندانیانی سیاسی!

قەیرانی شەرعیەت و ئەرکەکانی بزووتنەوەی کوردستان

سەرکەوتنی ئەندامێکی یەکیەتیی لاوان لە زانکۆی کۆیە

شەش بڕیارنامەی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە شوڕای لاوانی ئینترناسیۆنال سۆسیالیست پەسەند کران

پێوەندی

  • ٠٠٩٦٤٧٥١٢٠٣٣٥٣٩
  • info@lawan.com
  • لاوان لە ئینستاگرام
  • لاوان لە تویتەر
  • لاوان لە فەیسبووک
  • لاوان لە یوتیوب

لینکی پێشنیارکراو

  • کورتە مێژووی لاوان
  • سیما دیارەکانی لاوان
  • وتار و بابەتی نووسەران
  • بەڵگەکانی کۆنگرە
  • ڕاپۆرتی ڤیدیۆیی

پۆلێنی بابەتەکان

  • کاروچالاکیەکانی لاوان
  • پەیام و ڕاگەیەندراو
  • دیدار و چاوپێکەوتن
  • هەواڵەکانی ماڵپەڕ
  • سیاسی

Ⓒ ٢٠٢٢ - مافەکانی ماڵپەڕ پارێزراون بۆ یەکێتی لاوانی دێموکڕاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

Add New Playlist

ئاکامێک نەبوو
هەموو ئاکامەکان ببینە
  • English
  • soon
  • ئاڵمان
  • ئوتریش
  • سەرەتا
  • سوئیس
  • سیمای دیاری لاوان
  • فارسی
  • فینلاند
  • کۆمیتەی بەریتانیا
  • کۆمیتەی دانمارک
  • کۆمیتەی سوئێد
  • مێژووی لاوان
  • نۆروێژ

© 2020 مافەکانی ماڵپەڕ پارێزراون بۆ یەکێتی لاوانی دێموکڕاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان | دیزاین و ئامادەکردن: بێوران دیزاین.

فارسی

English

  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • پەیام و راگەیەندراو
  • ئاگاداریەکان
  • دیدار و چاوپێکەوتن
  • وتار
  • بابەتی زیاتر
    • هەواڵەکان
    • سیاسی
    • کۆنگرە
  • کۆمیەتەکانی لاوان
    • کۆمیتەی سوئێد
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئوتریش
    • فینلاند
    • کۆمیتەی دانمارک
    • کۆمیتەی بەریتانیا
  • سیمای دیاری لاوان
  • مێژووی لاوان