لەسەر بانگهێشتی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی هەرێمی کوردستان، سەر لە ئێوارەی ڕۆژی شەممە 21ی گەلاوێژ، شاندێکی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە سەرپەرەستی پێشەوا عەلیپوور سکرتێری گشتیی ڕێکخڕاو، لەهۆڵی پێشەوا لە شاری هەولێر بەشدارییان کرد لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانیی لاوان.
لەو ڕێوڕەسمەدا وێڕای بەگەرمی بەخێرهاتن کردنی شاندی یەکیەتیی لاوان، چەند وتەیەک لەلایەن بەڕێز ئومید خۆشناو پارێزگاری هەولێر و مامۆستا جەمال حوسێن لە بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و لاوان پێشکەش کران و هەروەها لەناوئاخنی ڕێوڕەسمەکەدا چەندین بڕگەی هونەری و کلتووری لە لێهاتوویی لاوان پێشکەش کران