• فارسی
  • English
  • فارسی
  • English
Search for:
Facebook Instagram Twitter Youtube Phone-alt Envelope
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • پەیام و راگەیەندراو
  • دیدار و چاوپێکەوتن
  • وتار
  • بابەتی زیاتر
    • هەواڵەکان
    • کۆنگرە
    • سیاسی
    • ڤیدیۆ
  • کۆمیتەکانی لاوان
    • کۆمیتەی سوئێد
    • کۆمیتەی نۆروێژ
    • کۆمیتەی دانمارک
    • کۆمیتەی سوئیس
    • کۆمیتەی ئاڵمان
    • کۆمیتەی ئوتریش
    • کۆمیتەی فینلاند
    • کۆمیتەی بەریتانیا
  • مێژووی لاوان
  • سیمای دیار

پەیامی یەکیەتییەکانی خوێندکاران، لاوان و ژنانی دێموکرات بە بۆنەی ۷٨ ساڵەی دامەزراندنی حیزبی دێموکرات

  • lawan
  • 2023-08-16
  • پەیام و راگەیەندراو, هەواڵەکان

هەروەها بخوێنەوە

نقش سرنوشت‌ساز جوانان و رهبری نوین در جنبش آزادی‌خواهی کوردستان

پەیامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی گشتیی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان بە بۆنەی ١٢ی جۆزەردان، ڕۆژی زیندانیانی سیاسی!

قەیرانی شەرعیەت و ئەرکەکانی بزووتنەوەی کوردستان

سەرکەوتنی ئەندامێکی یەکیەتیی لاوان لە زانکۆی کۆیە

شەش بڕیارنامەی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە شوڕای لاوانی ئینترناسیۆنال سۆسیالیست پەسەند کران

بەشداری نوێنەری یەکیەتیی لاوانی دێموکرات لە شوڕای لاوانی ئینترناسیۆنال سۆسیالیست

هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەرهاوبەشکردن لە تێلگرام

خەڵکی خۆڕاگر و نیشتمانپەروەری کوردستان!
لاوان، ژنان و خوێندکارانی نیشتمان!
بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان، زیندانیانی سیاسیی و ئازادیخوازان!

۷٨ ساڵ پێش، کە ڕۆژهەڵاتی نیشتمان لە بێدەنگییەکی چاوەڕواننەکراودا بوو و بە هۆی هەلومەرجی سیاسیی ناوچەکە و جیهان و پاش ۱٦ ساڵ لە دوای شەهیدکردنی سمایل ئاغای شکاک هیچ جموجووڵێکی ئازادیخوازانە لە کوردستان بە شێوەی ئاشکرا بەدی نەدەکرا، لە شاری مەهاباد، لە ۲٥ی گەلاوێژی ۱۳۲٤ی هەتاوی، دیاردەیەکی نوێ بە ناوی حیزب بوونی خۆی ڕاگەیاند. ئەم حیزبە کە لەسەر بناغە تەشکیلاتییەکانی کۆمەڵەی ژێکاف دامەزراندنی خۆی ڕاگەیاند بە ڕاوێژ و تەکبیرێکی ژیرانە ناوی “حیزبی دێموکراتی کوردستانـ”ـی بۆ خۆی هەڵبژارد.

ئەگەرچی حیزب لە ڕۆژهەڵاتی نیشتمان چەمکێکی نوێ بوو، بەڵام لەگەڵ هزر و بیری مودێڕنی پێشکەوتووخوازانەی کەسانێک کە کۆمەڵەی ژێکافیان دامەزراندبوو نامۆ نەبوو، چونکە حیزب کە واتای کۆمەڵە کەسێک دەگەینێت کە لە دەور ئامانجێکی هاوبەش کۆ دەبنەوە و خاوەن بەرنامەیەکی دیاریکراون وێنەکەیمان لە ساڵی ۱۳۲۱ لە کۆمەڵەی ژێکاف بینی کە نوێنگەی کوردایەتییەکی ڕاستەقینە و ڕاستگۆیانە بوو.

ئەم حیزبە پاش ئەو ئاڵوگۆڕەی کە لە پێکهاتەی ڕێکخستن و بەرنامەکانی پێک هات، بەپێی بارودۆخ و هەلومەرجی ناوچەکە و ئێران بە پێویستی زانی کە قەوارەیەکی گەورەتر لە حیزب دامەزرێنێت کە خەونی چەند سەد ساڵەی نەتەوەی بندەستی کورد بەدی بێنێت و بەم هەنگاوە گرنگە دامەزرانی کۆماری کوردستانی لە ۲ی ڕێبەندانی ۱۳۲٤ی هەتاوی لێ کەوتەوە. کۆمارێک کە بەرهەمی حیزبی دێموکراتە تاقە ئەزموونی کورد لە سەردەمی مودێڕن و سیستەمی نوێی دەوڵەت ـ نەتەوەیە کە ڕێبەرانی حیزب و لە سەروی هەمووانەوە پێشەوا قازی محەممەد نەترسانە و بوێرانە دەستیان بۆی برد و بەبێ گوێدان بە دەرکەوتە هەڕەشەئامێزەکانی داگیرکەرانی کوردستان ڕایانگەیاند. ئەگەر حیزبی دێموکرات پاش ۷٨ ساڵ ماندووینەناسانە لە پێناو مافە ڕەواکانی کورد خەبات دەکات و لە هەموو قۆناغێکی شۆڕشی کورد لە کوردستان و بەتایبەت لە ڕۆژهەڵاتی نیشتمان بەبێ یەک خاڵی ڕەش دەدرەوشێتەوە، بۆ ئەوەیە کە ئەم حیزبە تەنیا یەک ئامانجی سەرەکی لە پێشە و ئەویش سەروەری و بەختەوەریی کورد و کوردستانە.

لە پێناوی خەبات و تێکۆشانی ئەم حیزبە گەلێکی ڕۆڵەی ئازا و دەرەوەستی وڵات گیانیان فیدا کردووە و هەزارانیش لە بەندیخانەکانی دوژمن خۆڕاگرییان کردووەتە وانەیەک بۆ جیلی نوێ نەتەوەکەمان کە گەورەیی و هەقیقەتی ئەم حیزبە دەسەلمێنن. گەورەییی حیزبی دێموکرات لە وتەیەکی شەهید عەزیز یووسفی دەردەکەوێت کە دەڵێت: “ئێمە هەزار کەس بووین، هەزار کەسمان لێ شەهید بوو، هەزار کەسمان لێ گیرا، هەزار کەسمان لێ دەربەدەر بوو، کەچی ئێستەش هەر هەزار کەسین”. ئەم وتەیە ئەو ڕاستییەمان پێ دەگەینێت کە حیزبی دێموکراتی ڕیشەی لە دڵی نیشتمان و خەڵکەکەی داکوتاوە و ئەم دارە قەت وشک ناکات و حیزبێکە کە هەتا گەیشتن بە لووتکەی سەربەستی هەدا نادات. گرنگیی پرسی کورد لە ڕوانگەی تێکۆشەرانی ئەم حیزبە بابەتی سەرەکی و جەوهەرییە، هەر بۆیە پاش چەند ساڵ دابڕان و ئینشعاب و تێکۆشان لەژێر ناوی دوو لایەنی دێموکرات، ڕێبەرایەتی، پێشمەرگە و ئەندامانیان بەو قەناعەتە گەیشتن کە ئامانجی حیزب کە ئامانجێکی نەتەوەیی ـ دێموکراتیکە لە سەروی هەموو بابەتێکە و لە کۆتایییەکانی گەلاوێژی ساڵی ڕابردوو، یەکگرتنەوەی دوو لایەنی دێموکراتیان ڕاگەیاند.

یەکێک لە تایبەتمەندییە دەگمەنەکانی حیزبی دێموکرات ئەوەیە کە هەر کەسێک کە خۆی لە دەور چوارچێوە و ئامانجەکانی ئەم حیزبە دەبینێتەوە حیزب بە سەرمایەی خۆی دەزانێت، کەچی حیزبی دێموکرات موڵکی تایبەتی هیچ کەس و کەسایەتییەک نییە و موڵکی هەموو نیشتمانپەروەرێکە، بۆیە قاسملووی نەمر دەیگوت “مەڵێن بژی قاسملوو، بڵێن بژی حیزبی دێموکرات”؛ لە پشت ئەم وتەیە ئەم ڕاستیەمان بۆ ئاشکرا دەبێت کە ئەگەرچی قاسملوو هۆکار و خولقێنەری قۆناغێکی زێڕینی مێژووی حیزبی دێموکراتە بەڵام حیزب تەنیا بە موڵکی خۆی نازانێت و دەیەوێ بڵێت کە گەورەیی ئەو حیزبەیە کە قاسملوو و هەزاران وەفاداری نیشتمانی لە خۆ گرتووە.

ژنان، لاوان و خوێندکارانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کە لە شۆڕشی ژینادا نیشانتان دا کە ڕۆژهەڵات هێشتا لەسەر پێیە و هوشیارە، و بە هەڵویستە بوێرانەکانتان ئەوەتان سەلماند کە پیلانەکان و تێچووەکانی دوژمن بۆ لەنێوبردنی هەستی نەتەوەیی بەفێڕۆ چووە و بە گوتنەوەی “قاسملوو، قاسملوو ڕێگات درێژەی هەیە” سەلماندتان کە قاسملوو و حیزبەکەی لە نێو دڵتان زیندووە و بەپێچەوانەی بانگەشەی ڕێژیمی داگیرکەری ئاخوندی هەڵنەوەشاوەتەوە. بۆیە پێویستە لە درێژەدان بە خەبات و بەرخۆدانمان لە جاران پێداگرتر و سوورتر بین و بە ڕزگاریی خاکەکەمان پیشان بدەین کە ڕێبوارانی ڕاستەقینەی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی کورد و کوردستانین و پاش ڕزگاری لە پێناو ئازادی و یەکسانیی وڵاتەکەمان تێدەکۆشین.

سەرکەوتن بۆ کورد و کوردستان!
مردن و نەمان بۆ داگیرکەرانی نیشتمان!
یەکیەتییەکانی خوێندکاران، لاوان و ژنانی دێموکرات.

۲٥ی گەلاوێژی ۲۷۲۳ی کوردی

بابەتەکانی هاوشێوە

سەرکەوتنی ئەندامێکی یەکیەتی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە کێبرکێیەکی پاڵەوانیەتی  بۆکس لە وڵاتی ئاڵمان

12/06/2025
5
نقش سرنوشت‌ساز جوانان و رهبری نوین در جنبش آزادی‌خواهی کوردستان

نقش سرنوشت‌ساز جوانان و رهبری نوین در جنبش آزادی‌خواهی کوردستان

10/06/2025
2
پەیامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی گشتیی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان بە بۆنەی ١٢ی جۆزەردان، ڕۆژی زیندانیانی سیاسی!

پەیامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی گشتیی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان بە بۆنەی ١٢ی جۆزەردان، ڕۆژی زیندانیانی سیاسی!

02/06/2025
7
قەیرانی شەرعیەت و ئەرکەکانی بزووتنەوەی کوردستان

قەیرانی شەرعیەت و ئەرکەکانی بزووتنەوەی کوردستان

01/06/2025
45
سەرکەوتنی ئەندامێکی یەکیەتیی لاوان لە زانکۆی کۆیە

سەرکەوتنی ئەندامێکی یەکیەتیی لاوان لە زانکۆی کۆیە

31/05/2025
5
بابەتی زیاتر
پەیامی یەکیەتییەکانی خوێندکاران، لاوان و ژنانی دێموکرات بە بۆنەی ۷٨ ساڵەی دامەزراندنی حیزبی دێموکرات

پەیامی یەکیەتییەکانی خوێندکاران، لاوان و ژنانی دێموکرات بە بۆنەی ۷٨ ساڵەی دامەزراندنی حیزبی دێموکرات

  • lawan
  • 2023-08-16
  • 9:43 am

3 حەفتە پێش ئێستا
5
نقش سرنوشت‌ساز جوانان و رهبری نوین در جنبش آزادی‌خواهی کوردستان

نقش سرنوشت‌ساز جوانان و رهبری نوین در جنبش آزادی‌خواهی کوردستان

3 حەفتە پێش ئێستا
2
پەیامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی گشتیی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان بە بۆنەی ١٢ی جۆزەردان، ڕۆژی زیندانیانی سیاسی!

پەیامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی گشتیی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان بە بۆنەی ١٢ی جۆزەردان، ڕۆژی زیندانیانی سیاسی!

4 حەفتە پێش ئێستا

نوێترین

سەرکەوتنی ئەندامێکی یەکیەتی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە کێبرکێیەکی پاڵەوانیەتی  بۆکس لە وڵاتی ئاڵمان

نقش سرنوشت‌ساز جوانان و رهبری نوین در جنبش آزادی‌خواهی کوردستان

پەیامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی گشتیی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان بە بۆنەی ١٢ی جۆزەردان، ڕۆژی زیندانیانی سیاسی!

قەیرانی شەرعیەت و ئەرکەکانی بزووتنەوەی کوردستان

سەرکەوتنی ئەندامێکی یەکیەتیی لاوان لە زانکۆی کۆیە

شەش بڕیارنامەی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە شوڕای لاوانی ئینترناسیۆنال سۆسیالیست پەسەند کران

پێوەندی

  • ٠٠٩٦٤٧٥١٢٠٣٣٥٣٩
  • info@lawan.com
  • لاوان لە ئینستاگرام
  • لاوان لە تویتەر
  • لاوان لە فەیسبووک
  • لاوان لە یوتیوب

لینکی پێشنیارکراو

  • کورتە مێژووی لاوان
  • سیما دیارەکانی لاوان
  • وتار و بابەتی نووسەران
  • بەڵگەکانی کۆنگرە
  • ڕاپۆرتی ڤیدیۆیی

پۆلێنی بابەتەکان

  • کاروچالاکیەکانی لاوان
  • پەیام و ڕاگەیەندراو
  • دیدار و چاوپێکەوتن
  • هەواڵەکانی ماڵپەڕ
  • سیاسی

Ⓒ ٢٠٢٢ - مافەکانی ماڵپەڕ پارێزراون بۆ یەکێتی لاوانی دێموکڕاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

Add New Playlist

ئاکامێک نەبوو
هەموو ئاکامەکان ببینە
  • English
  • soon
  • ئاڵمان
  • ئوتریش
  • سەرەتا
  • سوئیس
  • سیمای دیاری لاوان
  • فارسی
  • فینلاند
  • کۆمیتەی بەریتانیا
  • کۆمیتەی دانمارک
  • کۆمیتەی سوئێد
  • مێژووی لاوان
  • نۆروێژ

© 2020 مافەکانی ماڵپەڕ پارێزراون بۆ یەکێتی لاوانی دێموکڕاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان | دیزاین و ئامادەکردن: بێوران دیزاین.

فارسی

English

  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • پەیام و راگەیەندراو
  • ئاگاداریەکان
  • دیدار و چاوپێکەوتن
  • وتار
  • بابەتی زیاتر
    • هەواڵەکان
    • سیاسی
    • کۆنگرە
  • کۆمیەتەکانی لاوان
    • کۆمیتەی سوئێد
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئوتریش
    • فینلاند
    • کۆمیتەی دانمارک
    • کۆمیتەی بەریتانیا
  • سیمای دیاری لاوان
  • مێژووی لاوان