لەسەر بانگهێشتی فەرمی لاوانی سوسیال دێموکراتی ئاڵمان، ڕۆژی ١٦ی سێپتامبەری ٢٠٢٣ لە شاری بێڕلین خاتوو لەنیا ڕەسووڵی بە نوێنەرایەتی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەشداری کرد لە پانێلێکی ئەو ڕێکخراوە کە تایبەت بوو بە یەکەمین ساڵیادی شەهید کرانی خاتوو ژینا ئەمینی و هەروەها دەربڕینی پشتیوانی لە ژنان و لاوانی ئێران و کوردستان.
شایانی باسە لە پانێلەکەدا لاوانی سوسیال دێموکراتی ئاڵمان و نوێنەری یەکیەتیی لاوان زۆر بە چری پڕژانە سەر ڕۆڵی لاوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە شۆرشی ژینادا و هەروەها کاریگەرییەکانی ئەم خەباتە لە ساڵی رابردوو تا ئێستا. لە بەشێکی دیکەی پانێلەکەدا زۆر بە وردی جەخت لەسەر دۆزینەوەی ڕێکاری گونجاو بۆ مەحکومکردنی ڕێژیمی تیرۆریستی ئێران لە وڵاتانی ئەوروپا و وڵاتی ئاڵمان کرایەوە. لەبڕگەیەکی دیکەی پانێلەکەدا درووشمی شۆڕشی ژینا (ژن ، ژیان ، ئازادی ) خرایە بەر باس و لە کۆتایی پانێلەکەدا باسێک لە دۆخی ئابووری ئێستای ئێران و هەڵاواردنی کوردستان لە مافە ڕەواکانی کرا.