ڕێکەوتی 25ی 9ی 2023 ، یانەی والیباڵی کچانی تەق تەق بە بەشداری سێ یاریزانی ئەندامی یەکیەتی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ناوەکانی ئاگرین محەممەدی ( وەک پاسۆر )، تەرزە کەریمی (وەک ئیسپەکزەن) و نارین مەحموودی (وەک لیبێرۆ) بەشدارییان لە خوولی پاڵەوانێتی والیباڵی عێراقدا کرد و توانییان لەسەر ئاستی ١١ یانەی پێشکەوتووی عێراق بگەنە چوارگۆشەی زێڕین، جێگای ئاماژەیە لەو خوولەدا یانەکانی ئەکاد، سەنحاریب، هەولێر، دەربەندیخان، ئافرۆدێت، سلێمانی، ئەمانەی بەغداد، بەسڕە، قەرەقووش و ئەرمەنی بەشدارییان کردبوو و ١٦ یاریزانی هەڵبژێردراوی تیمی میللی عێراقی بەشداربووی خوولەکە بوون کە تیمی والیباڵی تەق تەق بە بەشداری لاوانی دێموکرات سەرکەوتنی بۆ کوردستان مسۆگەر کرد