دوانیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨ی بەفرانباری ١٤٠٢ی هەتاوی کۆڕێکی تایبەت بۆ ڕێزلێنان لە مامۆستا شەریف حوسێن پەناهی شاعیری ملوانکەی شین لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو.
لەم ڕێوڕەسمەدا کە لەلایەن ناوەندی چوارباخ و قەفتان ڕێکخرابوو و لەلایەن نووسەران و ڕۆشەنبیرانی ڕۆژهەڵات و باشوور پێشوازی بەرچاوی لێکرا، کۆبەرهەمی شێعرەکانی مامۆستا شەریف “ملوانکەی شین” بەسەر بەشداربوواندا دابەش کرا.