ناوەندی هەواڵ- فینلاند: کۆمیتهی حیزبی دێموکراتی کوردستان له فینلاند ڕیکهوتی ٢٨-١-٢٠١٧ی زایینی بۆ ڕێزگرتن له بیرهوهری ٧١مین ساڵوهگهڕی دامەزرانی کۆماری کوردستان ڕێورەسمێکی بە شکۆیان له شاری تورکو بەرێوە برد.
لهو یادە دا که بەشێکی بەرچاو له ئهندامان، لایانگرانی حیزب و کوردانی نیشەجێی فینلاند بە گشتی و هۆگرانی کۆماری کوردستان بە تایبەتی تێیدا بهشدار بوون،
سهرهتا به سروودی نهتهوایهتی ئهی ڕهقیب لە لایەن کۆری یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان و دواتر دهقیقهیهک بێدهنگی بۆ گیانی پاکی شههیدان بە تایبەت شەهیدانی شەوی یەڵدا و هاورێ کۆچکردومان کاک فەتاح کاویان دهستی پێکرد. دواتر پهیامی کۆمیتەی گشتی فینلاند بهم بۆنهوه له لایهن هاورێ سەید خدر میرسەیدی پێشکهش کرا. دوابەدوای پەیامی کۆمیتەی فینلاند پەیامی هێز و لایەنە سیاسیەکانی بەشدار لە مەراسیمەکە خوێندرانەوە کە بریتی بوون لە : پەیامی یەکیەتیەکانی ژنان و لاوانی دێموکرات – ئایشە محەممەدنژاد، پەیامی فیدراسێۆنی کۆمەڵە کوردیەکانی فینلاند – کەریم فەرخەپور، پەیامی نوێنەرایەتی کۆمەڵە رێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران لە فینلاند – جەماڵ پیشکاریان، پەیامی کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستان جەعفەر مستەفا سوڵتانی، پەیامی سازمانی خەباتی کوردستان – جەلاڵ شەریفیان، هەروەها سازمانی دێموکراتیکی یارسان و بزوتنەوەی گۆران پروسکەی پیرۆزباییان بۆ مەراسیمەکە ناردبوو. شایانی باسە کە نێو ئاخنی بەرنامەکە بە چەندین پارچە شیعر و پەخشانی هەست بزوێن لە لایەن بەرێوەبەری بەرنامەوە سلێمان شێخانی رازابۆوە و یادەکە تا درەنگانی شەو بە گۆرانی و دەنگی خۆشێ هەردووک لاوی دیموکرات، باوان کەریمی و فەرهاد ئالانی و سایی وهەڵپەرکێی بەشداران درێژەی کێشا.
حیزبی دیموکراتی کوردستان- کومیتەی فینلاند
وێنەکانی ئەو ڕێوڕەسمە لێرەوە ببینە