ڕۆژانی پێنجشەممە ٣ی ئۆکتۆبر تا یەکشەمە ٦ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٤ سیمیناری جیهانیی یەکیەتیی لاوانی ئینتێرناسیۆنال سوسیالیست لە وڵاتی سوید بە بەشداری خاتوو فرمێسک کاکەیی نوێنەری یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوەچوو.
لەو سیمینارەدا کە لە شاری یەرنە بەڕێوەچوو، باسی تێکۆشان و شێوەی کاری هەر چوار ڕێکخراوی لاوانی سوسیال دێموکراتی سوید و ڕێکخراوی ئۆلاف پالمە و فێدڕاسیۆنی نێودەوڵەتی لاوانی لیبڕاڵIFLRY و یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرا.
نوێنەری یەکیەتیی لاوان لەو سیمینارەدا باسێکی سەبارەت بە: دۆخی ئیران و چۆنیەتی خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات دژی کۆمەلگا و هەڵاواردنی نەتەوەکان بە تایبەت کورد لە سیستمی ئیدارەی وڵات و هەروەها ڕوانگەی ئەمنیەتی بۆسەر کوردستان بەتایبەت لە دوای خۆپیشاندانەکانی “ژن، ژیان، ئازادی” پێشکەش کرد.
لەکۆتاییدا و لە چوارچێوەی گرووپە کارییەکاندا هەڵدرا بۆ هێنانەگۆڕی کۆمەڵێک ئامانجی کورتخایەن و درێژخایەنی هاوبەش بۆ کوردستان و ناوچەکانی دیکە وەکوو فلیپین، شیلی، پیرۆ، ئەڵمانیا و هیندستان، بە تایبەت لە بواری مافی مرۆڤدا. ئەم سیمینارە هەروەها دەرفەتێکی باشبوو بۆ ئاشنابوونی نوێنەرانی ئەم وڵاتانە بە پرسی کورد بەتایبەت لە ئێران کە پێشتر ئەو دەرکەیان لە واقعیاتی ئێران نەبوو.