پاشنیوەرۆی ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٤ی ڕەزبەر کۆڕێکی تەشکیلاتی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە کۆمیتەی ئاگری بەڕێوەچوو.
سەرەتای کۆڕەکە بە ساتێک بێدەنگی وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد و پاشان وتاری دەسپێک لەلایەن خاتوو دیجلە خوبایی پێشکەش کرا.
لە بڕگەیەکی دیکەی کۆڕەکەدا هاوڕێ پێشەوا عەلیپوور سکرتێری گشتیی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان چەند وتەیەکی پێشەکەش کرد و ئاماژەی بە بەشێک لە کارو چالاکییەکانی یەکیەتیی لاوان و هەروەها تێکۆشانی لاوان لە حیزبی دێموکراتدا کرد.
گرنگیدان بە تەشكیلات و پەروەردەی سەردەم لە بابەتە سەرکییەکانی باسەکانی سکرتێری ڕێکخراو بوون کە لەپێشینەی کارەکانی یەکیەتیی لاوان دەبن. پاشان بەشێك لە بەشداربووان ڕا و سەرنجەکانیان خستە ڕوو.
لە بڕگەی کۆتایی کۆڕەکەدا کۆنفڕانسی کۆمیتە لەلایەن هەیئەتی ئیجرایی یەکیەتیی لاوان سەرپەرەشتی کرا و ئەندامانی نوێی کۆمیتەی ئاگری بە دەنگی بەشداربوان هەڵبژێردران.