سەرلەئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٠ی ڕەزبەر کۆنفڕانسی تەشکیلاتی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە کۆمیتەی ئازادی بەڕێوەچوو.
سەرەتای کۆنفڕانسەکە بە ساتێک بێدەنگی وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد و پاشان وتاری دەسپێک لەلایەن خاتوو شیوا مورادیان پێشکەش کرا.
لە بڕگەیەکی دیکەی کۆنفڕانسەکەدا هاوڕێ سەید واحید ئەحمەدی جێگری سکرتێری یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان چەند وتەیەکی پێشەکەش کرد و پاشان بەشێك لە بەشداربووان ڕا و سەرنجەکانیان خستە ڕوو.
لە بڕگەی کۆتایی دا، کۆنفڕانسی کۆمیتە لەلایەن هەیئەتی ئیجرایی یەکیەتیی لاوان سەرپەرەشتی کرا و ئەندامانی نوێی کۆمیتەی ئازادی بە دەنگی بەشداربوان هەڵبژێردران.