بەیان چوکەڵی ئەندامی بەڕێوەبەری و ئارام خاکسار ئەندامی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ، لە زانکۆی کوردستان سەرکەوتنیان تۆمار کرد، خاتوو بەیان چووکەڵی پلەی ماستەر و هەروەها ئارام خاکسار پلەی یەکەمی بەکالریۆسی زانکۆی کوردستانی لە ئاستی هەرێم بەدەست هێنا.
ئارام خاکسار ئەندامی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و خەڵکی سەقز، بە هەوڵ و تێکۆشانی خۆی توانی قۆناغی لیسانس لە زانکۆ لە بەشی زانستی کامپیوتەر، بە پلەی یەکەم لە ئاستی هەرێمی کوردستاندا تەواو بکات و سەرکەوتن بەدەست بهێنێت. هەروەها خاتوو بەیان چووکەلی ئەندامی بەڕێوەبەریی و خەڵکی شاری بۆکان، بەهەوڵی بێ وچانی خۆی پلەی ماستەری بەدەستهێنا.
لە لایەن یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵات پڕ بەدڵ پیرۆز بایی بە هەردوو بەڕێزیان دەڵێین و هیوای سەرکەوتنی زیاتریان بۆ بە ئاواتین.