سەرلەئێوارەی ڕۆژی هەینی ٣٠ی سەرماوەزی ١٤٠٣ی هەتاوی، بە دەسپێشخەری کۆمیتەی ئاگری سەر بە ڕێڪخراوی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕێوڕەسمێڪی بەشکۆ تایبەت بە شەوی یەلدا شەوی لەدایکبوونی ڕێبەری ناوداری میللەتی ڪورد، دوکتور عەبدولڕەحمانی قاسملوو لە یەکێک لە بنکەکانی حیزبی دێموکرات بەڕێوە چوو.
ڕێوڕەسمەکە بە سروودی ئەی ڕەقیب و ڕاگرتنی چەند ساتێڪ بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێ ڪرد.
دواتر “سیبەل خوبایی” پێشکەشکاری ڕێوڕەسمەکە لەلایەن کۆمیتەی ئاگریی یەکیەتیی لاوانەوە، بەخێرهاتنی سەرجەم میوانەکانی کرد.
پاشان پەیامی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هاوڕێ “شیوا مورادیان”ەوە پێشکەشی بەشداربووان کرا.
ـ پاشان سروودێک بە ناوی “ئەی قاسملوو ئەی قاسملوو” لەلایەن گرووپی سروودی یەلداوە بە سەرپەرەستی هاوڕێ “دیجلە خوبایی” پێشکەش کرا.
لە بڕگەی دواتردا شێعرێک لەژێر ناوی ” نرخی ئازادی” لەلایەن هاوڕێ “ئاسۆ مینا” پێشکەش کرا.
پاشان هاوڕێ “عوسمان ڕەحمانی” گۆرانییەڪی بە ناوی “ژن ژیان ئازادی” پێشکەشی بەشداران کرد.
دواتر هاوڕێ “شاڕوخ حەسەنزادە” شێعرێکی بە ناوی “یەلدای ئێمە” هەر تایبەت بەم یادە پێشکەش کرد.
بڕگەی دواتری ڕێوڕەسمەکە بە پێشکەشکردنی چەند بڕگە هەڵپەڕکێ کە لەلایەن کۆڕی هەڵپەڕکێی یەلدا و بە سەرپەرەستی هاوڕێ “پێشەوا قازی” ئامادە کرابوو، ڕازایەوە.
پاشان هونەرمەند سەیاد هەرکی گۆرانییەکی بە ناوی “دیلان” پێشکەش کرد و بڕگەی کۆتایی ڕێوڕەسمەکە بە هەڵپەڕکێی گشتیی بەشداران کۆتایی پێهات.