• فارسی
  • English
  • فارسی
  • English
Search for:
Facebook Instagram Twitter Youtube Phone-alt Envelope
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • پەیام و راگەیەندراو
  • دیدار و چاوپێکەوتن
  • وتار
  • بابەتی زیاتر
    • هەواڵەکان
    • کۆنگرە
    • سیاسی
    • ڤیدیۆ
  • کۆمیتەکانی لاوان
    • کۆمیتەی سوئێد
    • کۆمیتەی نۆروێژ
    • کۆمیتەی دانمارک
    • کۆمیتەی سوئیس
    • کۆمیتەی ئاڵمان
    • کۆمیتەی ئوتریش
    • کۆمیتەی فینلاند
    • کۆمیتەی بەریتانیا
  • مێژووی لاوان
  • سیمای دیار

پشت‌وپەنای سەنگەر

پشت‌وپەنای سەنگەر

  • lawan
  • 2024-12-22
  • هەواڵەکان, وتار

هەروەها بخوێنەوە

نقش سرنوشت‌ساز جوانان و رهبری نوین در جنبش آزادی‌خواهی کوردستان

پەیامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی گشتیی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان بە بۆنەی ١٢ی جۆزەردان، ڕۆژی زیندانیانی سیاسی!

قەیرانی شەرعیەت و ئەرکەکانی بزووتنەوەی کوردستان

سەرکەوتنی ئەندامێکی یەکیەتیی لاوان لە زانکۆی کۆیە

شەش بڕیارنامەی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە شوڕای لاوانی ئینترناسیۆنال سۆسیالیست پەسەند کران

بەشداری نوێنەری یەکیەتیی لاوانی دێموکرات لە شوڕای لاوانی ئینترناسیۆنال سۆسیالیست

هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەرهاوبەشکردن لە تێلگرام

ئاسۆ مینبەری

چاوخشاندنێک بەسەر مێژووی پڕ لە سەرەوەریی نەتەوەی کورد و ئەو خەبات و تێکۆشانەی ئەم نەتەوەیە بە هەموو چین و توێژەکانەوە بۆ گەیشتن بە ڕزگاری کردوویانە، دنیایەک لەخۆبوردوویی و قارەمانەتی و گرینگتر لە هەمووی خۆنەویستیمان پێ پیشان دەدات.

خەباتی نەتەوایەتی لە کوردستان، خەباتێکی فرە ڕەهەند بووە و تاکی کورد هەموو هەوڵی خۆی بۆ بەئامانج‌گەیاندنی ئەم خەباتە خستووەتە گەڕ و هەر ئەمەش وای کردوە کە نەوە لە دوای نەوە خۆیان بە ئاڵاهەڵگری ئەم خەباتە بزانن.

ژنان سەرباری هەموو هەڵاواردنەکان، هەموو پەراوێزخستنەکان و هەموو نەهامەتییەکان کە بە هۆی ژنبوونەوە بەرۆکی گرتوون لەم خەباتەدا هەمیشە پشکیان هەبووە و بەپێی دەرفەت و هەلومەرج و توانا ئەرکیان لە ئەستۆ گرتووە و ئەگەر بڵێین ئەوە ژنان بوون کە بەرەکانی دواتریان بە بیری نەتەوەیی پەروەردە کرد، تاکوو خۆنەویستانە بێنە مەیدانی خەبات، بە هەڵەدا نەڕۆیشتووین.

ژیانی ژن لە کوردستان هەمیشە لەژێر کاریگەریی دەسەڵاتی حاکمدا بووە، ئەگەر دەسەڵات چەوساندنەوەی بۆ ژن بە ڕەوا زانیبێت ئەوە کۆمەڵگەش لەژێر کاریگەریی دەیان ناوەندی بەهێزی دەسەڵاتدا، گوشاری چەند قاتی خستووەتە سەر ژنان و ئەمەش ڕۆڵی ژنی کەمڕەنگتر دەرخستوە. بەپێچەوانەی خواستی دەسەڵاتەکانی زاڵ بە سەر کوردستاندا کە هەوڵیان داوە بە گوشارخستنە سەر تاکەکان و بەتایبەت ژنان لە خەبات و تێکۆشان دایانبڕێن، تاکی کورد بە گشتی لە دژکردەوەدا زیاتر خۆی بەم خەباتەوە ماندوو کردوە و لە مەیداندا بووە.

ڕۆڵی ژنان لە خەباتی نەتەوایەتیدا و سەرەڕای هەموو لەمپەرە سیاسی، کۆمەڵایەتی، ئابووری، فەرهەنگی و پەروەردەییەکان، نیشاندەری ئەو ڕاستییەیە کە ژن هیچکات گوێڕایەڵ و ملکەچی بڕیار و یاسا دژەمرۆییەکانی دەسەڵات نەبووە و لە هەر دەرفەتێک بۆ بەگژداچوونەوەی بیری ناڕاست کەڵکی وەرگرتووە.

ئەگەرچی هەبوونی ژنان لە ڕیزەکانی خەباتدا بە بەراورد لەگەڵ ڕابردوو گۆڕانی زۆردا بەسەر هاتووە و ئێستا ڕێژەی ژنانی بەشدار لە شۆڕش و خەبات زۆر زیاتر لە ڕابردوویە، بەڵام قەت نابێ ئەو ڕاستییە لەبیر بکەین کە ئەم ڕێگایە بۆ ژنانی ئێستا، بە ئیرادە و خۆنەویستیی ژنانی نەسڵەکانی ڕابردوو خۆش کرا، بەڵام خاڵی گرینگ ئەوەیە کە ژنانی نەسڵی نوێ لەسەر هەمان ڕێچکە بەڵام تەیار بە زانست و زانیاری و جیهانبینیی نوێ لەم ڕێبازەدا هەنگاو هەڵدەگرن.

یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی خەبات ئەوەیە کە لەگەڵ کات و زەمەن نوێبوونەوە بە خۆیەوە ببینێ و بەپێی هەلومەرج گۆڕانی بەسەردا بێت و ئەمە یەکێک لەو بابەتانەیە کە لە ئاکار و کردەوەی ژناندا دەبینرێت، ئەگەر ژنان لە ڕابردوودا زیاتر پشت و پەنای خەبات بوون و ئەرکیان لە ئەستۆ دەگرت، ئێستا بە پشتبەستن بە زانست و بە پێداگری لەسەر توانا و لێهاتوویی خۆیان، پێگەیەکی قایمتریان دەوێ و هەوڵ بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی خۆیان و نەتەوەکەیان دەدەن. کەواتە کاتێ باس لە خەبات و تێکۆشانی نەتەوەیی دەکرێ، دەبێ بە وردی ئاوڕ لە خەباتی ژنانی پێشمەرگەی ڕیزەکانی خەبات بدرێتەوە کە بە لە ئەستۆگرتنی چەندین ئەرکی هاوکات، پشت و پەنای سەنگەر و زۆر جار پێشەنگی خەبات بوون و بەبێ بوونی ئەوان بێگومان ئەو خەباتە کەلێنێکی گەورەی تێدا دەبێ کە بە هیچ پڕ ناکرێتەوە.

بۆیە جێگای خۆیەتی کە لە ٢٦ی سەرماوەزی ئەمساڵدا، هاوکات لەگەڵ ڕێزگرتن لە خەبات و فیداکاریی ژنانی تێکۆشەری کوردستان لە ڕیزەکانی پێشمەرگایەتیدا، ڕێز لە خەبات و قوربانیدانی ژنانی نەسلەکانی ڕابردوو بگرین کە بە قوربانیدانی بێوێنەی خۆیان و تێپەڕین بەسەر زۆر قۆناغی سەخت و دژوار و لە هەمان کات تێپەڕین لە کۆمەڵگەی نەریتی، ئێمەیان فێری خۆڕاگری کرد تاکوو بۆ بەدەستهێنانی مافی نەتەوەیی و ڕەگەزیی خۆمان، لەمپەرەکان تێک بشکێنین و لە هیچ خزمەتێک سڵ نەکەینەوە.

خەباتی پێشمەرگانەی ژنان، بەبایەخە چونکە ژنی تێکۆشەر و مافخوازە کە دەتوانێ کۆمەڵگە وە جووڵە بخات و باشترین مامۆستا بۆ نەسڵی دوای خۆی بێت و فێری کۆڵنەدانی بکات.

ئەگەر کوردستان ئەمڕۆ خاوەنی هەزاران ڕۆڵەی خاوەن ئیرادە و بوێر و چاونەترسە کە سینگیان کردووەتە قەڵغان، ئەوە بێگومان دایکێکی تێکۆشەر بووە کە فێری خۆڕاگری و تێکۆشانی کردوون و پێشمەرگەئاسا تەمەن و ژیان و داهاتووی خۆی بۆ کردوون بە قوربانی.

٢٦ی سەرماوەز ئەگەر ڕۆژی ڕێزگرتن لە پێشمەرگەی کوردستانە، دەبێ ڕۆژێکی گرینگ بۆ ڕێزگرتن لە قوربانیدانی دایکانی کوردستانیش بێ کە خۆنەویستانە منداڵەکانی خۆیان پێشکەش بە کوردستان و بارەگای ئازادی کردوە.

خەبات و تێکۆشانی نەتەوەیی ئێمە، بەبێ بوون و بەشداریی ژنان سەر ناکەوێ و ئەمە ئەو ڕاستییەیە کە لە شۆڕشی ژینادا بە ڕوونی بینیمان. دایکی وشیار بوو کە ڕۆڵەی چاونەترسی ناردە مەیدانی خەبات و فێری کرد پێشمەرگانە بەرەنگاری دوژمن ببێتەوە. بۆیە ڕێزگرتن لە ٢٦ی سەرماوەز دەبێ ڕۆژی ڕێزگرتن لەو کەسانە بێت کە ئازایانە و پێشمەرگەئاسا سینگیان دەکەن بە قەڵغان و بۆ ڕزگاریی نیشتمان تێ‌دەکۆشن.

وەرگیراو لە ماڵپەڕی کوردستان میدیا

بابەتەکانی هاوشێوە

سەرکەوتنی ئەندامێکی یەکیەتی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە کێبرکێیەکی پاڵەوانیەتی  بۆکس لە وڵاتی ئاڵمان

12/06/2025
5
نقش سرنوشت‌ساز جوانان و رهبری نوین در جنبش آزادی‌خواهی کوردستان

نقش سرنوشت‌ساز جوانان و رهبری نوین در جنبش آزادی‌خواهی کوردستان

10/06/2025
2
پەیامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی گشتیی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان بە بۆنەی ١٢ی جۆزەردان، ڕۆژی زیندانیانی سیاسی!

پەیامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی گشتیی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان بە بۆنەی ١٢ی جۆزەردان، ڕۆژی زیندانیانی سیاسی!

02/06/2025
7
قەیرانی شەرعیەت و ئەرکەکانی بزووتنەوەی کوردستان

قەیرانی شەرعیەت و ئەرکەکانی بزووتنەوەی کوردستان

01/06/2025
45
سەرکەوتنی ئەندامێکی یەکیەتیی لاوان لە زانکۆی کۆیە

سەرکەوتنی ئەندامێکی یەکیەتیی لاوان لە زانکۆی کۆیە

31/05/2025
5
بابەتی زیاتر
پشت‌وپەنای سەنگەر

پشت‌وپەنای سەنگەر

  • lawan
  • 2024-12-22
  • 12:37 pm

3 حەفتە پێش ئێستا
5
نقش سرنوشت‌ساز جوانان و رهبری نوین در جنبش آزادی‌خواهی کوردستان

نقش سرنوشت‌ساز جوانان و رهبری نوین در جنبش آزادی‌خواهی کوردستان

3 حەفتە پێش ئێستا
2
پەیامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی گشتیی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان بە بۆنەی ١٢ی جۆزەردان، ڕۆژی زیندانیانی سیاسی!

پەیامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی گشتیی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان بە بۆنەی ١٢ی جۆزەردان، ڕۆژی زیندانیانی سیاسی!

4 حەفتە پێش ئێستا

نوێترین

سەرکەوتنی ئەندامێکی یەکیەتی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە کێبرکێیەکی پاڵەوانیەتی  بۆکس لە وڵاتی ئاڵمان

نقش سرنوشت‌ساز جوانان و رهبری نوین در جنبش آزادی‌خواهی کوردستان

پەیامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی گشتیی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان بە بۆنەی ١٢ی جۆزەردان، ڕۆژی زیندانیانی سیاسی!

قەیرانی شەرعیەت و ئەرکەکانی بزووتنەوەی کوردستان

سەرکەوتنی ئەندامێکی یەکیەتیی لاوان لە زانکۆی کۆیە

شەش بڕیارنامەی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە شوڕای لاوانی ئینترناسیۆنال سۆسیالیست پەسەند کران

پێوەندی

  • ٠٠٩٦٤٧٥١٢٠٣٣٥٣٩
  • info@lawan.com
  • لاوان لە ئینستاگرام
  • لاوان لە تویتەر
  • لاوان لە فەیسبووک
  • لاوان لە یوتیوب

لینکی پێشنیارکراو

  • کورتە مێژووی لاوان
  • سیما دیارەکانی لاوان
  • وتار و بابەتی نووسەران
  • بەڵگەکانی کۆنگرە
  • ڕاپۆرتی ڤیدیۆیی

پۆلێنی بابەتەکان

  • کاروچالاکیەکانی لاوان
  • پەیام و ڕاگەیەندراو
  • دیدار و چاوپێکەوتن
  • هەواڵەکانی ماڵپەڕ
  • سیاسی

Ⓒ ٢٠٢٢ - مافەکانی ماڵپەڕ پارێزراون بۆ یەکێتی لاوانی دێموکڕاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

Add New Playlist

ئاکامێک نەبوو
هەموو ئاکامەکان ببینە
  • English
  • soon
  • ئاڵمان
  • ئوتریش
  • سەرەتا
  • سوئیس
  • سیمای دیاری لاوان
  • فارسی
  • فینلاند
  • کۆمیتەی بەریتانیا
  • کۆمیتەی دانمارک
  • کۆمیتەی سوئێد
  • مێژووی لاوان
  • نۆروێژ

© 2020 مافەکانی ماڵپەڕ پارێزراون بۆ یەکێتی لاوانی دێموکڕاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان | دیزاین و ئامادەکردن: بێوران دیزاین.

فارسی

English

  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • پەیام و راگەیەندراو
  • ئاگاداریەکان
  • دیدار و چاوپێکەوتن
  • وتار
  • بابەتی زیاتر
    • هەواڵەکان
    • سیاسی
    • کۆنگرە
  • کۆمیەتەکانی لاوان
    • کۆمیتەی سوئێد
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئوتریش
    • فینلاند
    • کۆمیتەی دانمارک
    • کۆمیتەی بەریتانیا
  • سیمای دیاری لاوان
  • مێژووی لاوان