ڕۆژی هەینی ٥ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ی هەتاوی، بە مەبەستی چاوپێکەوتن و دروستکردنی کەشێکی دۆستانە و هەروەها پێشبڕکێ لە بواری واڵیباڵ و تۆپیپێ، کۆمیتەی ئاگریی یەکیەتیی لاوان لەگەڵ تیمەکانی لاوانی پێشمەرگە یارییەکی دۆستانەیان بەڕێوەبرد.
دوای بەخێرهێنان و میواندارییەکی گەرم لەلایەن هاوڕێیانی پێشمەرگە، کاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆ یاری تۆپیپێ لە نێوان تیمی تۆپیپێی (ڕاسان) و تیمی (ئێفسی ئازادی) سەر بە یەکیەتیی لاوان دەستی پێکرد .
یارییەکە بە ٤ خاڵ بەرامبەر ٢ خا و سەرکەوتنی تیمی تۆپیپێی یەکیەتیی لاوان کۆتایی پێهات.
پاش نیوەڕۆی ئەو ڕۆژە یاری واڵیباڵ بەڕێوەچوو و سەرەتا تیمی واڵیباڵی (لاوانی گردەچاڵ) و تیمی (کچانی شاخ) کەوتنە بەرامبەر یەک کە بە سێ سێتی بێبەرامبەر، لاوانی گردەچاڵ بوونە براوەی یارییەکە.
دواتر تیمی واڵیباڵی( لاوانی جێژنیکان) سەر بە یەکیەتیی لاوان لەگەڵ تیمی واڵیباڵی (لاوانی داڵاهۆ)ـی شاخ کەوتنە بەرامبەر یەک کە به ٣ سێت بەرامبەر بە ٢سێت، تیمی شاخ بوونە براوەی یارییەکە.
لە کۆتاییدا هەر دوولا وێڕای دەربڕینی شادی و خۆشحاڵی لە سەردانەکە، جەختیان لەسەر درێژەدان بە سەردان و پێشبڕکێکان کردەوە.