• فارسی
  • English
  • فارسی
  • English
Search for:
Facebook Instagram X-twitter Youtube Phone-alt Envelope
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • پەیام و راگەیەندراو
  • دیدار و چاوپێکەوتن
  • وتار
  • بابەتی زیاتر
    • هەواڵەکان
    • کۆنگرە
    • سیاسی
    • ڤیدیۆ
  • کۆمیتەکانی لاوان
    • کۆمیتەی سوئێد
    • کۆمیتەی نۆروێژ
    • کۆمیتەی دانمارک
    • کۆمیتەی سوئیس
    • کۆمیتەی ئاڵمان
    • کۆمیتەی ئوتریش
    • کۆمیتەی فینلاند
    • کۆمیتەی بەریتانیا
  • مێژووی لاوان
  • سیمای دیار

دامەزراندنی یەکیەتیی لاوان و دەرکردنی نامیلکەی ” ئاوارە”

  • lawan
  • 2025-04-09
  • هەواڵەکان, وتار

هەروەها بخوێنەوە

سوید/ کۆبوونەوەی لاوانی “لینشۆپینگ” و ڕیزە چالاکییەک بە بۆنەی دەستبەکاربوونەوەی یەکیەتیی لاوان

شاندێکی نوێنەرایەتیی یەکیەتیی لاوان بانگهێشتی پەرلەمانی سویس کرا

ئاڵمان/ بەڕێوەچوونی خۆپیشاندان بۆ ئیدانەکردنی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

ئەندامێکی یەکیەتیی لاوان بەهۆی هێرشی درۆنیی ڕێژیمی ئێران شەهید بوو

Facebook
X
Telegram
WhatsApp
Threads

نووسین: سەید ئەحمەد حوسێنی
تێبینی: ئەم نووسینە بیروەری دامەزراندنی کۆمیتەی یەکیەتیی لاوانە دوای شۆڕشی گەلانی ئێران
نازانم کامتان سەمفۆنی لوورەی خۆمپارە و شریخەی فانتۆم و ویزەی گوللە و تەقەی وەک برێشکەی قەنناسەتان لە بیرماوە؟
وەچەی ئێمە لە هەرەتی لاوەتیدا، پاش داگیرکرانەوەی کوردستان دەگەلی ژیاین و شەوانە لە ژێرخانی خانوە قوڕینە بە ئەرزا رۆچوەکانا دەگەڵ خزم و دراوسێکانا خۆمان حاشار دەدا و پادگان و بنکە سەربازیەکانی شار وەک سەرخۆشیکی جەزمبوو بێ‌پسانەوە شاریان دەکوتا.
شەوانی شار و هێرشی بێ‌بەزییانەی بکەرانی هاوردەکراو بۆ سەرکوتی نەتەوەیەکی زولملێکراو و بێدەرەتان و بێکەس، ئێستاش لەزەینمدا ماوە و دەنگ و دیمەنەکانی لە گوێمدا دەزرینگێتەوە.

پوور ئامینی دراوسێمان لە قوژبنێکی ژێرزەمینەکە خۆی مات دابوو و بە عەرەبی ئایەتەلکورسی و چەند دوعایتری بە سەر ژوورەکەدا دەخوێند. من نە شارەزای شەر بووم و نە لە ئایەتەلکورسی پوورئامین دەگەیشتم بەڵام گوێم لە لەشکری تاران بوو کە بەدەم ” اللەاکبر” وتنەوە شاریان دەکوتا و خەلکیان دەکوشت. دوعاکان جارجار بەدەنگی تەقەی خەست و تەقینەوە بەهێزەکانی خۆمپارە کپ دەبوون و نەدەبیستران. دیاربوو دەنگی چەک بە سەر دوعادا زاڵە. هەرچەند پوورئامین باوەری تەواوی بە کاریگەری دوعاکانی هەبوو و منیش ئاواتم دەخواست وابێت و دوعاکان بتوانن پێش بەو خۆمپارەبارانە بگرن و لەو ترس و خۆف و دڵەخورپە رزگارمان بێت، بەڵام وا نەبوو و شەر بەردەوام بوو. مال کاول دەبوون و مرۆڤی کورد دەکوژران.

شەو بەرەو بەیان دەخوشی و تەقە کەم دەبۆوە و من بیرم لە ئێستا و دوارۆژ دەکردەوە. بە پشتیوانی پەندی پێشینیان ” تەنگانان بەریان کورتە”، دوارۆژم گەش دەبینی و خۆشم لە قەرەی کات و چۆنیەتی گەیشتن بەو رووناکییە نەدەدا و نەشمدەزانی شەر چارەنووسمان بۆ کوێ دەبات. ئەو شەوە کۆمەلێک پرسیار منیان راچڵەکاند. ڕاچڵەکانێکی ئەوتۆ کە تا ئێستاش بەرز و نزمی شەپۆلی لیکەوتەکانی، رایەلکەی فکر و سەربردە و بیرەوەرییەکانم دەجووڵینن و وەک سازێکی جارجار ناساز ئاوێتەی چرکەکانی ژیانمن.
لاوێکی ساکار بووم و زانیاریم لە سەر چۆنیەتی کەین و بەینی سیاسی و ژوورەکانی بریاری هەرێمی و گەردوونی نەبوو و پانتایی دەرئەنجامەکانی “شەر”یشم وەک واقع هەلنەدەسەنگاند. بیستبووم؛ مادام شەر دەرگای پێگرتی، مرۆڤ ناکرێت بێدەنگ و بێهەڵوێست بێت. بێدەنگبوون شەر ناوەستێنێت و تەنیا شەر و خۆراگری دەتوانێ کۆتایی بە شەر بێنێت. بیستبووم بۆ ئەوەی بتوانی شەر بکەی پێویستە ” هێز”ت هەبێ و هێزیش لە یەکگرتوویی و ئیرادە دایە.

چێشتەنگاوێکی درەنگ بە پارێزەوە چوومە ناو شار. ئاسەواری تەقەی شەوی رابردوو بە روخساری خەلک و شارەوە دیار بوو. بریندار و کوژراو و ویرانبوونی ماڵ و حەوشە و دووکانی خەلک بەرهەمی ئەم شەوە بوو. رستە و وشەکانی درووشم و تیۆری ناو کتیبەکان لە مێشکمدا دەهاتن و دەچوون. لە هەواری ئەم ئەزموونە وچانم دەدا و فاکتی ئەویتریانم دەکردە پێوەر تا سەر لەو دۆخە دەربێنم. جێگە و شوێن و پێگەی زووربەی ئەو سەردانانەم نەدەزانی.

زوڵمی بە ئاشکرا وایکرد کە بریار بدەم بێدەنگ نەبم و بە پێی توانا بە گژدابچمەوە. ئەم بریارم شارەزایانە بوو یان نا، بریارێکی راست بوو یان نا؟! نازانم. بەلام دەزانم بریارێکی بە جێ و بوێرانە بوو. تەقەی ئەو شەوە بێگوومان خەلکێکی زۆری هەراسان کردبوو بەڵام ئەوانەی ڕاچڵەکابوون زۆر نەبوون. دەبوو شتێک بکەین. کەوتمە شوێن دۆزینەوەی ئەم لاوانەی تەمای رابوونیان بوو و سەرئەنجام لە شەوێکی سامگرتووی پاییزدا کە بەرقی شاریان چراندبوو و کوێرانە بۆ ئیسپاتی وجوودی خۆیان تەقەیان لە مالان دەکرد، کۆبوونەوەی یەکەمی دامەزرانی یەکیەتی لاوائی دیموکراتمان پێکهینا پاشان کۆبوونەوەکان لە گەرەکەکانی بەردەقووچ و کەمەربەندی و تەربیەت‌بەدەنی بەردەوام بوون.

لاوەکان زوربەیان لە قۆناغی دواناوەندی دەیانخوێند و لە بنەمالەیەکی هەژار گەورە ببوون. ساکار و کەمئەزموون و دڵسۆز بوون. دەیانەویست کورد بن، ئازاد بن و لە دیاریکردنی چارەنووسی خۆیان و مێژووی ناوچەکەدا دەخیل بن. هیواکانیان وەک مرواری بێ غەل و غەش بوو و تەنیا ئومێدیان دەخواست باری گوزەرانی هەژاران باش کەن. وردە وردە خۆمان پتەو و ئامادە دەکرد و شەری سێ‌مانگە دوایی هات و رەوتی وتووێژ دەستی پێکرد. بنکە و بارەگامان بە ئاشکرا لە ناوشار دانا. کەم بووین بەلام کاریگەربووین و وردە وردە رێژەی لایەنگرانمان زیادیکرد. کاری رێکخراوەیی بۆ فێربوونی بەیەکەوەبوون و پەروەردە بە گشتی و روشەنگەری بەتایبەتی لە ریزی بەرنامەکانمان دابوون. بە هیمەتی پشتیوانی هێندێک خەلک بە تایبەت بەرێز “سالح”+ کتیبخانەیەکمان دانا و لاوەکان دەیانتوانی کەلکی لێوەرگرن.
کوردی نووسین و خوێندنەوە زۆر دەگمەن و لاواز و زانیاری سیاسی کەم بوو بۆیە بریارمان دا نامیلکەیەک بە کوردی لە سەر مەفهووم و دەستەواژەکانی سیاسی و نەتەوەیی بلاوبکەینەوە تا ئاستی زانیاری ئەندامان بەرێتەسەر و هاوکات فێری کوردی نووسین بن.بەوشێوە نامیلکەی “ئاوارە” ئورگانی لاوانی سەردەشت لەدایک بوو.

زۆر سەخت و دژوارە کوڕە هەژار بی و لە گەڵ کۆمەلێک هەژاریتر بە گژ کۆمەلێک نەریت و لەمپەر و گاشەبەردی بێ‌رەزای ناو زەینی کۆمەڵگادا بچیەوە. نە ئەزموونی نووسینمان بوو نە کەرەسە و ئامرازی چاپی بڵاڤۆک و نامیلکە. ئەوانەیشی کە گۆیا لێزان و کارلێهاتوو بوون لە ” زکری دەولەت نەخۆش دەبێ بەڵام نامرێ”دا، جەزم بوون و قەرەی ئیمە نەدەکەوتن.

ئەو++ دەگەڵ دەستە خوشکەکەی کە خزمیشی بوو جارجار سەردانیان دەکردین و لە لاواندا بوون. کیژێکی نیشتمانپەروەر و رێکوپێک و چاڵاک بوو و لە دانشسەرای مقدماتی بۆ ماموستایی دەیخوێند. داوام لێکرد بۆ تایپی نامیلکەی “ئاوارە” یارمەتیم بدەن. سەرئەنجام ئێواران بە دزی لە ئامرازی قوتانخانەی ” خەدەمات” کەلکمان وەردەگرت و ئاورەمان تایپ و پاشان چاپ و بلاودەکردەوە و ئەوەش بوو یە یەکەم نامیلکەی سیاسی و سەرەتای پرۆسەی کوردی نووسین+++ لەو قۆناغەی میژووی شارەکەمان. دیارە ئەم پرۆسەیە پاشانیش هەر لە لایەن ئەو لاوانەوە بە شێوازی جیاواز و لە قۆناغیتردا بەردەوام و بوو بە بناغەی گەشەی سیاسی و شوناسخوازی و پەرەگرتنی زمانی کوردی.

تێ‌بینی
+ کاک سالح مرۆڤیکی خویندەوار و چەپ بوو و کتێبێکی زۆری پێشکەش کردین.
++ ئەو بەرێزە لەناو شورشدا زۆر چالاک و تێکۆشەر بوو و پاشان شەهید بوو.
+++ قۆناغی دوای شار، کردنەوەی قوتابخانەکانی ناوچەکە بە کوردی بوو کە کوردی خویندن بوو بە شتێکی سروشتی. یەکیەتی لاوان لە ناو کۆری پەروەردە و فیرکردندا، ئەرکی ماموستایەتیان لە گوندەکان بەریوە دەبرد.

بابەتەکانی هاوشێوە

ئیسپانیا/ بەشداریی نوێنەری یەکیەتیی لاوان لە کۆبوونەوەی “هاوپەیمانیی پێشکەوتنخواز” لە بارسلۆنا

1 ڕۆژ پێش ئێستا
2
سوید/ کۆبوونەوەی لاوانی “لینشۆپینگ” و ڕیزە چالاکییەک بە بۆنەی دەستبەکاربوونەوەی یەکیەتیی لاوان

سوید/ کۆبوونەوەی لاوانی “لینشۆپینگ” و ڕیزە چالاکییەک بە بۆنەی دەستبەکاربوونەوەی یەکیەتیی لاوان

1 ڕۆژ پێش ئێستا
3
شاندێکی نوێنەرایەتیی یەکیەتیی لاوان بانگهێشتی پەرلەمانی سویس کرا

شاندێکی نوێنەرایەتیی یەکیەتیی لاوان بانگهێشتی پەرلەمانی سویس کرا

1 ڕۆژ پێش ئێستا
5

4 ڕۆژ پێش ئێستا
4
بابەتی زیاتر
دامەزراندنی یەکیەتیی لاوان و دەرکردنی نامیلکەی ” ئاوارە”

دامەزراندنی یەکیەتیی لاوان و دەرکردنی نامیلکەی ” ئاوارە”

  • lawan
  • 2025-04-09
  • 12:06 am
  • هەواڵەکان, وتار
هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەرهاوبەشکردن لە تێلگرام

نوێترین

1 ئیسپانیا/ بەشداریی نوێنەری یەکیەتیی لاوان لە کۆبوونەوەی “هاوپەیمانیی پێشکەوتنخواز” لە بارسلۆنا

2 سوید/ کۆبوونەوەی لاوانی “لینشۆپینگ” و ڕیزە چالاکییەک بە بۆنەی دەستبەکاربوونەوەی یەکیەتیی لاوان

3 شاندێکی نوێنەرایەتیی یەکیەتیی لاوان بانگهێشتی پەرلەمانی سویس کرا

4 ئاڵمان/ بەڕێوەچوونی خۆپیشاندان بۆ ئیدانەکردنی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

5 ئەندامێکی یەکیەتیی لاوان بەهۆی هێرشی درۆنیی ڕێژیمی ئێران شەهید بوو

6 هەواڵ/ هێرشی ڕێژیمی ئێران بۆ سەر کەمپەکانی حیزبی دێموکرات، سێ شەهید و چەند برینداری لێکەوتەوە

پێوەندی

  • ٠٠٩٦٤٧٥١٢٠٣٣٥٣٩
  • info@lawan.com
  • لاوان لە ئینستاگرام
  • لاوان لە تویتەر
  • لاوان لە فەیسبووک
  • لاوان لە یوتیوب

لینکی پێشنیارکراو

  • کورتە مێژووی لاوان
  • سیما دیارەکانی لاوان
  • وتار و بابەتی نووسەران
  • بەڵگەکانی کۆنگرە
  • ڕاپۆرتی ڤیدیۆیی

پۆلێنی بابەتەکان

  • کاروچالاکیەکانی لاوان
  • پەیام و ڕاگەیەندراو
  • دیدار و چاوپێکەوتن
  • هەواڵەکانی ماڵپەڕ
  • سیاسی

Ⓒ ٢٠٢٢ - مافەکانی ماڵپەڕ پارێزراون بۆ یەکێتی لاوانی دێموکڕاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

Add New Playlist

ئاکامێک نەبوو
هەموو ئاکامەکان ببینە
  • English
  • soon
  • ئاڵمان
  • ئوتریش
  • سەرەتا
  • سوئیس
  • سیمای دیاری لاوان
  • فارسی
  • فینلاند
  • کۆمیتەی بەریتانیا
  • کۆمیتەی دانمارک
  • کۆمیتەی سوئێد
  • مێژووی لاوان
  • نۆروێژ

© 2020 مافەکانی ماڵپەڕ پارێزراون بۆ یەکێتی لاوانی دێموکڕاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان | دیزاین و ئامادەکردن: بێوران دیزاین.

فارسی

English

  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • پەیام و راگەیەندراو
  • ئاگاداریەکان
  • دیدار و چاوپێکەوتن
  • وتار
  • بابەتی زیاتر
    • هەواڵەکان
    • سیاسی
    • کۆنگرە
  • کۆمیەتەکانی لاوان
    • کۆمیتەی سوئێد
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئوتریش
    • فینلاند
    • کۆمیتەی دانمارک
    • کۆمیتەی بەریتانیا
  • سیمای دیاری لاوان
  • مێژووی لاوان