• فارسی
  • English
  • فارسی
  • English
Search for:
Facebook Instagram Twitter Youtube Phone-alt Envelope
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • پەیام و راگەیەندراو
  • دیدار و چاوپێکەوتن
  • وتار
  • بابەتی زیاتر
    • هەواڵەکان
    • کۆنگرە
    • سیاسی
    • ڤیدیۆ
  • کۆمیتەکانی لاوان
    • کۆمیتەی سوئێد
    • کۆمیتەی نۆروێژ
    • کۆمیتەی دانمارک
    • کۆمیتەی سوئیس
    • کۆمیتەی ئاڵمان
    • کۆمیتەی ئوتریش
    • کۆمیتەی فینلاند
    • کۆمیتەی بەریتانیا
  • مێژووی لاوان
  • سیمای دیار

کۆتاییهاتنی سەرکەوتووانەی کۆنگرەی نۆیەمی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

  • lawan
  • 2025-09-20
  • کۆنگرە, هەواڵەکان

هەروەها بخوێنەوە

پەیامی پیرۆزبایی یەکێتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی ٨٣ ساڵەی دامەزراندنی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

پەیامی “بێهزاد قادری” سکرتێری گشتیی یەکیەتیی لاوان، بە بۆنەی ٨٣یەمین ساڵیادی دامەزراندنی ڕێکخراو

پیرۆزبایی ناوەندی ڕێکخراوە مەدەنییەکان بە بۆنەی ٨٣ ساڵەی دامەزرانی یەکیەتیی لاوان

پەیامی پیرۆزبایی بە بۆنەی ٨٣یەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

Facebook
X
Telegram
WhatsApp
Threads

سەرلەبەیانیی ڕۆژی هەینی ٢٨ی خەرمانانی ١٤٠٤ی هەتاوی، نۆیەمین کۆنگرەی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لەژێر ناوی”لاوانی دەروەست” دەستی بە کارەکانی کرد و دوای ڕۆژێکی کاری چڕوپڕ کۆتایی بە کارەکانی خۆی هێنا.

سەرەتای کۆنگرەکە بە سروودی نەتەوایەتیی “ئەی ڕەقیب” و ڕاگرتنی چەند ساتێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی کورد و کوردستان دەستی پێ کرد. دواتر پەیامی کرانەوەی کۆنگرە لەلایەن “ڕەحمان سەلیمی”، سکرتێری پێشووی یەکیەتیی لاوانەوە خوێندرایەوە.

هەروەها پەیامی دەستەی کارگێڕیی حیزب لەلایەن بەڕێز “مستەفا مەولوودی” ئەندامی دەستەی کارگێڕی و جێگر سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە پێشکەش بە بەشداربووانی کۆنگرە کرا و وێڕای هیواخواستن و سەرکەوتن بۆ کۆنگرەی نۆیەمی لاوان، باسی لە ڕۆڵی گرنگی لاوان لەنێو کۆمەڵگە و پێویستیی کاری ڕێکخراوەیی کرد و هەروەها پشتیوانیی دەستەی کارگێڕی و ڕێبەریی حیزبی لە ڕێکخراوی لاوان وەکوو ڕێکخراوێکی کارا و پڕوزە دووپات کردەوە. پاشان  چەپکەگوڵی دەستەی کارگێڕیی حیزب لەلایەن بەڕێز “کاوە بەهرامی” ئەندامی دەستەی کارگێڕی و بەرپرسی ناوەندی هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە بە نوێنەرایەتی لە ئەندامانی کۆنگرەی یەکیەتیی لاوان پێشکەش بە “پێشەوا عەلیپوور” سکرتێری پێشووی ڕێکخراوەکە کرا.

لە بڕگەی دیکەدا بەڕێز “سمایل شەرەفی” بەرپرسی ڕێکخراوە مەدەنییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان وێڕای پێشکەشکردنی چەپکەگوڵی پیرۆزبایی بە کۆنگرە، پەیامێکی ڕوو لە بەشداربووانی کۆنگرە پێشکەش کرد.

پێشەوا عەلیپوور سکرتێری پێشووی ڕێکخراو و ئەندامی ڕێبەریی حیزبی دێموکرات، پەیامی خۆی پێشکەش کرد و باسێکی چڕوپڕ لەبارەی دۆخی لاوان لە ڕۆژهەڵات، ئاستی یەکیەتیی لاوان لە کۆڕوکۆمەڵە نێونەتەوەییەکان، دۆخی نائاسایی کۆنگرە، دۆخی لاوان لە نێوخۆی وڵات و دەوروبەری بنکەکانی حیزبیدا کرد و پێداگریی لەسەر بەردەوامبوون لە خەباتی یەکیەتیی لاوان بۆ بەدەستهێنانی مافی توێژی لاو و مافە نەتەوەییەکان کردەوە.

بڕگەی دواتری ڕێوڕەسمی کردنەوەی کۆنگرە تەرخان کرابوو بۆ نیشاندانی دێکۆمێنتاریی مێژوو و هەروەها تێکۆشانی یەکیەتیی لاوان، لە ئامادەکردنی بەشی ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی یەکیەتیی لاوان.

لە بەشێکی دیکەدا پەیامە بەرچاوەکانی ڕێکخراو و کەسایەتییە کوردستانی، ناوچەیی و نێونەتەوەییەکان کە بە مەبەستی پیرۆزبایی لە کۆنگرەی نۆیەمی لاوان بەڕێ کرابوون، ئاماژەیان پێ کرا. هەروەها پەیامی یەکیەتیی نێونەتەوەیی لاوانی سۆسیالیست بۆ بەشداربووانی کۆنگرە خوێندرایەوە.

لە دوای وەرگرتنی دەنگی “ڕەوایی” بە کۆنگرە، نۆیەمین کۆنگرەی لاوان دەستی بە کارەکانی خۆی کرد. پاش هەڵسەنگاندن و ڕەچاوکردن و باسکردن لەسەر پێشنیار، ڕەخنە، تێبینی و ڕاوبۆچوونە جیاوازەکان، بڕیارنامەکان و بەرنامە و پێڕەوی نێوخۆیی یەکیەتیی لاوان پەسەند کرا. لە بڕگەی کۆتایی کاری کۆنگرەدا لە ڕەوتی هەڵبژاردنێکی ئازاد، نهێنی و دێموکراتیکدا و بە سەرپەرەشتیی ناوەندی هەڵبژاردنی حیزب، بەڕێوەبەریی سەرەکی و جێگرەکان هەڵبژێردران. هەروەها بەڕێوەبەریی نوێی هەڵبژێردراوی کۆنگرەی نۆیەمی یەکیەتیی لاوان، لە یەکەم کۆبوونەوی خۆیاندا، بە تێکڕای دەنگ، “بێهزاد قادریـ”ـیان وەکوو سکرتێری یەکیەتیی لاوان هەڵبژارد.

بابەتەکانی هاوشێوە

بانگهێشتی نوێنەری یەکیەتیی لاوان لە سویس بۆ کۆنگرەی پارتی سوسیال- دێموکرات

12كاتژمێر پێش ئێستا
4
پەیامی پیرۆزبایی یەکێتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی ٨٣ ساڵەی دامەزراندنی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

پەیامی پیرۆزبایی یەکێتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی ٨٣ ساڵەی دامەزراندنی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

1 ڕۆژ پێش ئێستا
3
لە شەقامەوە بۆ ڕێکخستن

پەیامی “بێهزاد قادری” سکرتێری گشتیی یەکیەتیی لاوان، بە بۆنەی ٨٣یەمین ساڵیادی دامەزراندنی ڕێکخراو

7 ڕۆژ پێش ئێستا
11
پیرۆزبایی ناوەندی ڕێکخراوە مەدەنییەکان بە بۆنەی ٨٣ ساڵەی دامەزرانی یەکیەتیی لاوان

پیرۆزبایی ناوەندی ڕێکخراوە مەدەنییەکان بە بۆنەی ٨٣ ساڵەی دامەزرانی یەکیەتیی لاوان

7 ڕۆژ پێش ئێستا
7
پەیامی پیرۆزبایی بە بۆنەی ٨٣یەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

پەیامی پیرۆزبایی بە بۆنەی ٨٣یەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

7 ڕۆژ پێش ئێستا
17
بابەتی زیاتر
کۆتاییهاتنی سەرکەوتووانەی کۆنگرەی نۆیەمی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

کۆتاییهاتنی سەرکەوتووانەی کۆنگرەی نۆیەمی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

  • lawan
  • 2025-09-20
  • 7:39 pm
  • کۆنگرە, هەواڵەکان
هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەرهاوبەشکردن لە تێلگرام

نوێترین

1 بانگهێشتی نوێنەری یەکیەتیی لاوان لە سویس بۆ کۆنگرەی پارتی سوسیال- دێموکرات

2 پەیامی پیرۆزبایی یەکێتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی ٨٣ ساڵەی دامەزراندنی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

3 پەیامی “بێهزاد قادری” سکرتێری گشتیی یەکیەتیی لاوان، بە بۆنەی ٨٣یەمین ساڵیادی دامەزراندنی ڕێکخراو

4 پیرۆزبایی ناوەندی ڕێکخراوە مەدەنییەکان بە بۆنەی ٨٣ ساڵەی دامەزرانی یەکیەتیی لاوان

5 پەیامی پیرۆزبایی بە بۆنەی ٨٣یەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

6 بەشداریکردن لە “کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی گەشەپێدانی لاوان” لە ژاپۆن

پێوەندی

  • ٠٠٩٦٤٧٥١٢٠٣٣٥٣٩
  • info@lawan.com
  • لاوان لە ئینستاگرام
  • لاوان لە تویتەر
  • لاوان لە فەیسبووک
  • لاوان لە یوتیوب

لینکی پێشنیارکراو

  • کورتە مێژووی لاوان
  • سیما دیارەکانی لاوان
  • وتار و بابەتی نووسەران
  • بەڵگەکانی کۆنگرە
  • ڕاپۆرتی ڤیدیۆیی

پۆلێنی بابەتەکان

  • کاروچالاکیەکانی لاوان
  • پەیام و ڕاگەیەندراو
  • دیدار و چاوپێکەوتن
  • هەواڵەکانی ماڵپەڕ
  • سیاسی

Ⓒ ٢٠٢٢ - مافەکانی ماڵپەڕ پارێزراون بۆ یەکێتی لاوانی دێموکڕاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

Add New Playlist

ئاکامێک نەبوو
هەموو ئاکامەکان ببینە
  • English
  • soon
  • ئاڵمان
  • ئوتریش
  • سەرەتا
  • سوئیس
  • سیمای دیاری لاوان
  • فارسی
  • فینلاند
  • کۆمیتەی بەریتانیا
  • کۆمیتەی دانمارک
  • کۆمیتەی سوئێد
  • مێژووی لاوان
  • نۆروێژ

© 2020 مافەکانی ماڵپەڕ پارێزراون بۆ یەکێتی لاوانی دێموکڕاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان | دیزاین و ئامادەکردن: بێوران دیزاین.

فارسی

English

  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • پەیام و راگەیەندراو
  • ئاگاداریەکان
  • دیدار و چاوپێکەوتن
  • وتار
  • بابەتی زیاتر
    • هەواڵەکان
    • سیاسی
    • کۆنگرە
  • کۆمیەتەکانی لاوان
    • کۆمیتەی سوئێد
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئوتریش
    • فینلاند
    • کۆمیتەی دانمارک
    • کۆمیتەی بەریتانیا
  • سیمای دیاری لاوان
  • مێژووی لاوان